له ئاکامی توپـبارانی هێزه‌کانی ئێران بۆ ناوچه سـنووریـیه‌کانی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق 2 که‌س کوژراون و به لای که‌م 2 که‌سی دیکه برینداربوون.
کاربه‌ده‌سـتانی کوردی عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه گوتیان گولـله تۆپ به‌ر شـارۆچکه‌ی سیده‌کان که‌وتوون که نزیکه‌ی 20 کیلۆمه‌تر له سـنووره‌وه دوره.
جێی ئاماژه پـێـکردنه له زوویه‌کی ئه‌م مانگه‌وه ئێران ده‌سـتی به هێرشێـک کردووه له دژی سه‌رهه‌ڵـداوانی کورد له ناوچه سـنووریـیه‌کانی هه‌رێمه‌که‌دا و به شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام تۆپـبارانی ناوچه‌که‌ش ده‌کات. ده‌ڵێت بنکه‌کانی پارتی ژیانی ئازادی کوردسـتان پـژاک ده‌کاته نیشـانه.
کۆمیته‌ی خاچی سووری نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌ڵێت توندوتیژیـیه‌کانی ئه‌م دوایـیانه زیاتر له 800 کوردی عێراقی ناچارکردووه له ماڵ و حاڵیان هه‌ڵبێن.