کۆمهڵێكی مافه‌کانی مرۆڤی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا، ئێرانی گوناهبار کردوه به زیان گه‌یاندن به خه‌ڵکی سیڤیلی له ده‌می ئه‌نجامدانی په‌لاماری تۆپباران و کرداره له‌شکرییه‌کانی دیکه دژی ئه‌ندامانی کۆمهڵێكی سه‌رهه‌ڵداوی کوردی ئێران له ناو کوردستانی عێراق.
ڕێكخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ بنکه له نیویۆرك له ڕاپۆرتێکیدا که ڕۆژی سێشه‌ممه بڵاوکراوه‌ته‌وه ده‌ڵێت له دره‌نگانێکی مانگی پێنچ ئێران په‌لاماره‌کانی چڕ کردۆته‌وه و پارتی ژیانی ئازادی کوردستان واته په‌ژاکی کردۆته ئامانج له ناوچه‌یه‌ک که ده‌یان گوندی کوردستانی عێراقی له خۆگرتووه.
راپۆرته‌که ده‌ڵێت په‌لاماره‌کان بوونه‌ته مایه‌ی ئاواره کردنی زیاتر له 500 خێزان و بریندار کردنی ژماره‌یه‌کی نه‌زاندراوی گوندییه‌کان، هه‌روه‌ها کوشتنی کچێکی گه‌نج.
ڕێكخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ هه‌روه‌هاش له گوندییه‌کانی کوردستانی عێراق ده‌گێرێته‌وه که گوتوویانه پاسه‌وانانی سنووری ئێرانی مهروماڵاتیانی کردۆته ئامانج و هه‌ندێ جار ته‌قه له گوندییه‌کانیش ده‌که‌ن.
ڕاپۆرته‌که ده‌ڵێت گوندییه‌کان و کاربه‌ده‌ستانی حکومه‌تی عێراقی و هێزه ئاسایشیه‌کان سوورن که‌وا هێزه‌کانی په‌ژاك هه‌رگیز له‌و ناوچانه نه‌بوونه که له لایه‌ن هێزه‌کانی ئێرانییه‌وه په‌لامار دراون.