Accessibility links

ڕێکەوتنى نێوان ئێران و عێراق لەسەر نەوتى کەرکوک ئیدارەى پارێزگاکە دێنێتە دەنگ


حکومەتى عێراق لەهەوڵى ئەنجامدانى رێکەوتندایە لەگەڵ وڵاتى ئێران بۆ ئەوەى نەوتى کەرکوک هەناردەى ئەو وڵاتە بکات ، ئەوەش لەکاتێکدایە لەسەر ئەو مەسەلە راوێژ بەئەنجومەن و ئیدارەى کەرکوک نەکراوە.

ئەحمەد عەسکەرى ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک، بەدەنگى ئەمەریکاى راگەیاند"هەناردە کردنى نەوت و فرۆشتنى پرسێکى ئیتیحادیە و رێکەوتنەکەى عێراقیش لەگەڵ ئێران کارێکى خراپ نیە."

بەبڕواى ئەحمەد عەسکەرى ، راکێشانى بۆرى لەکەرکوکەوە بۆ ئێران وادەکات زیاتر لەدەروازەیەک هەبێت بۆ فرۆشتنى نەوت عێراق ، لەکاتێکدا لەئێستا تەنها لەرێگەى تورکیاوە هەناردە دەکرێت.

عەسکەرى وتیشى"ناکرێت تەنها لەسەر تورکیا ئومێد هەڵبچنرێت بۆ ناردنە دەرەوەى نەوت، چونکە 90% ئابورى عێراق لەسەر نەوتە و گەر لەگەڵ تورکیا هەر کێشەیەک دروست ببێت زیانى گەورە بە ئابورى وڵات دەگات."

نەوتى کەرکوک لە ئێستا بەشێکى لەژێر کۆنترۆڵى هێزەکانى پێشمەرگە و هەرێمدایە و رۆژانە 250 بۆ 300 بەرمیلى لەرێگەى تورکیاوە لێ‌ هەناردە دەکرێت، بەشەکەى تریشى حکومەتى عێراق سەرپەرشتى هەناردنە دەرەوەى دەکات و رۆژانە نزیکەى 100 هەزار بەرمیلى لێ‌ ڕەوانەى دەرەوە دەکرێت.

کامەران کەرکوکى ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک، ئاماژەى بەوەکرد هەرێم بە هیچ شێوەیەک رازى نابێت عێراق و ئێران رێکەوتن لەسەر ئەو بەشە نەوتە بکەن کە لەژێر کۆنترۆڵى خۆیدایە، وتى"گەر رێکەوتنەکە لەسەر بیرە تازە نەوتیەکان بێت دەبێت ئەنجومەنى پارێزگا رەزامەندى لەسەرى دەرببرێت ، گەر لەسەر بیرە کۆنەکانیش بێت دەبێت ئەنجومەن ئاگادار بێت."

لاى خۆشیەوە مەسعود حەیدەر ئەندامى لیژنەى دارایى پەرلەمانى عێراق، رێکەوتنەکەى بەگرنگ وەسفکرد وتى"رێکەوتنەکە ئیمزا نەکراوە، بەڵام ئێران و عێراق دوو ساڵە لەسەر هەناردەى نەوتى کەرکوک بۆ ئێران گفتووگۆ دەکەن ، بەڵام رێکەوتنەکە نەکراوە چونکە پەیوەندى بە هەرێمیشەوە هەیە."

هەناردە کردنى نەوتى کەرکوک لەرابردوودا بەشێک بووە لەگفتووگۆکانى نێوان هەولێر و بەغدا، کەهەردوولایان یەکتریان بەپابەند نەبوون پێوەى تۆمەتبار کردووە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:39 0:00

XS
SM
MD
LG