دواى تۆمه‌تباركردنى هێزه عێراقیه‌كان له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانى یه‌كێتى یه‌وه، به‌ده‌ستگیركردن و ئه‌شكه‌نجه‌دانى كوردى "بێ تاوان" له قه‌زاى داقوق ى باشورى كه‌ركوك، وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق لیژنه‌یه‌كى لێكۆڵینه‌وه‌ى پێكهێنا.
له‌چه‌ند رۆژى رابردوودا، ژماره‌یه‌ك گه‌نجى كورد له‌لایه‌ن هێزه عێراقیه‌كانه‌وه به‌تۆمه‌تى ده‌ست هه‌بوون له ته‌قاندنه‌وه‌ى خان‌و و نانه‌وه‌ى پشێوى ده‌ستگیركرا، به‌ڵام كه‌س و كارى ئه‌و گه‌نجانه تۆمه‌ته‌كه ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
كه‌سى نزیكى یه‌كێك له‌گه‌نجه كورده ده‌ستگیركراوه‌كانى داقوق، كه‌داوایكرد ناوى بڵاونه‌كرێته‌وه، به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریكاى راگه‌یاند،"پێشتر ژماره‌یه‌ك توركمان له‌سه‌ر ته‌قاندنه‌وه‌ى خانوى كورد ده‌ستگیركرابوون."
ئه‌و که‌سه گوتیشى، "ئێستا توركمانه‌كان ئازاد كراون و ژماره‌یه‌ك گه‌نجى كورد ده‌ستگیركراون که گوایه ئه‌وان خانوویان ته‌قاندۆته‌وه، بۆیه له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ى قورس‌دا که‌زیان به جه‌سته‌ى گه‌یشتووه، ئیعترافیان له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى تاوانێك پێكردوون كه‌نه‌یانكردووه."
له‌رۆژانى رابردوودا، په‌رله‌مانتارانى یه‌كێتى له‌كه‌ركوك، كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیان ئه‌نجامدا و ئیدانه‌ى ئه‌شكه‌نجه‌دانى گه‌نجه‌كورده‌كانیان كرد. دواتر وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق لیژنه‌یه‌كى لێكۆڵینه‌وه‌ى پێكهێناوه.
به‌پێى زانیاریه‌كانى ده‌نگى ئه‌مه‌ریكا، دواى پێكهێنانى لیژنه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆ، 5 گه‌نجى ده‌ستگیركراوى كورد له‌لایه‌ن پۆلیسى فیدراله‌وه ره‌وانه‌ى بنكه‌ى پۆلیسى داقوق كراون.
ئه‌ڵماس فازڵ په‌رله‌مانتارى یه‌كێتى له‌كه‌ركوك، به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریكاى راگه‌یاند، "هێزه عێراقیه‌كان له‌كه‌ركوك گه‌نجى كورد ده‌ستگیرده‌كه‌ن و ئه‌شكه‌نجه‌ى ده‌ده‌ن."
گوتیشى،"ئه‌مه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قابیلى قه‌بوڵ نیه."
كه‌س و كارى گه‌نجه كورده‌كان، به‌رپرسانى هێزه شیعیه‌كان تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به‌وه‌ى له‌پشت پیلانى به‌گرت دانى گه‌نجه كورده‌كان و ئازادكردنى توركمانه‌كان دان.