له ڕاپۆرتی ئه‌مساڵی ڕێکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ بنکه له نیۆیۆرک ، وه‌ها باس له عێراق ده‌کات که له هه‌نگاو ناندایه به‌ره‌و ئه‌وه‌ی ببێته ده‌وڵه‌تێکی پۆلیسی.
وه‌زیری مافه‌کانی مرۆڤ له عێراق نکوڵی ده‌کات له زانیاریه‌کانی ناو ڕاپۆرته‌که.
هیومان ڕایتس ۆچ ده‌ڵێت عێراق زۆر به خێرایی به‌ره‌و حکومه‌تێکی ده‌سه‌ڵات ڕه‌ها ده‌ڕوات، هاوکاتی ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئاسایش پێشیلکاری به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران ده‌که‌ن و ڕۆژنامه‌وانان هه‌راس ده‌که‌ن و گیراوه‌کانیش ئه‌شکه‌نجه ده‌ده‌ن.
له‌سه‌ر هه‌بوونی زیندانی نهێنی له عێراقدا موحه‌مه‌د شیاع ئه‌لسودانی، وه‌زیری مافی مرۆڤ ده‌ڵێت هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک له‌به‌رده‌ستدا نییه بوونی زیندانی نهێنی له ولاته‌که‌دا بسه‌لمێنێت. هاوکات مه‌ریوان حه‌مه سه‌عید له ڕێکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ بنکه له نیۆیۆرک ده‌ڵێت هه‌موو به‌ڵگه‌کان خراونه‌ته به‌رده‌م وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤی عێراقی.
مه‌ریوان حه‌مه سه‌عید ده‌شڵێت ئه‌م راپۆرته‌ی ئه‌مساڵیش په‌یامێکی له خۆ گرتووه بۆ هه‌رێمی کوردستانی عێراق له‌سه‌ر ئه‌و پێشێلکاریانه‌ی ڕوویانداوه.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی گفت و گۆکانی له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ک له موحه‌مه‌د شیاع ئه‌لسودانی وه‌زیری مافی مرۆڤ له عێراق و مه‌ریوان حه‌مه سه‌عید له ڕێکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ بنکه له نیۆیۆرک ، به‌ڵێن ساڵح ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 8:12 خوله‌که.