Accessibility links

7 هەزار ئاوارەى حەویجە ڕەوانەى شەرگات دەکرێن


هێزەکانى پێشمەرگە نزیکەى 7 هەزار ئاوارەى قەزاى حەویجەیان رەوانەى نێو دوو کامپى نزیک ناوچەى شەرگات کرد، کە پێشتر ئەو ئاوارانە لە سنوورى رۆژئاواى کەرکوکەوە خۆیان رادەستى هێزەکانى پێشمەرگە کردبوو.

نەقیب عەلى محەمەد بەرێوەبەرى ئاسایشى قەزاى دبس ى رۆژئاواى کەرکوک، بەدەنگى ئەمەریکاى راگەیاند"زۆربەى ئەو ئاوارانەى بەم دواییە خۆیان رادەستى پێشمەرگە کرد، داعش و کەس و کارى داعش بوون."

وتیشى"لەبەر بارى ئەمنى نەدەکرا رەوانەى کامپەکانى دەوروبەرى کەرکوک بکرێن، بۆیە رەوانەى کامپەکانى جەدەع و حاجى عەلى کران لە نزیک مەخور و شەرگات."

ئەو کامپانەى ئاوارەکانى حەویجەیان بۆ رەوانەکراوە لەژێر دەسەڵاتى سوپاى عێراق و حەشدى شەعبى دان، لەکاتێکدا ئەوان ترسیان هەبوو لەوەى لەلایەن ئەو هێزانەوە سزا بدرێن، هەروەها ماوەى دوو رۆژیشە هیچ ئاوارەیەک رووى لەسەنگەرەکانى پێشمەرگە نەکردووە، چونکە هێزەکانى حەشد و پێشمەرگە لە رۆژئاواى کەرکوک گەیشتون بەیەک.

لیوا محەمەد رێگر فەرماندەى میحوەرى رۆژئاواى کەرکوکى پێشمەرگە، بەدەنگى ئەمەریکاى راگەیاند"لە ئێستادا هێزەکانى پێشمەرگە و حەشد لە رۆژئاواى کەرکوک دوو کیلۆمەتر لەیەکتریەوە دوورن."

بەشێک لە گوندەکانى دەوروبەرى حەویجە لە ئێستادا ئاوەدانن و دانیشتوانەکانیان لە سەر ماڵى حاڵى خۆیان ماونەتەوە، بەڵام دانیشتوانى ناوەندى حەویجە و ناحیەکانى دەوروبەرى ئاوارەى کەرکوک بوون.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:04 0:00

XS
SM
MD
LG