هێزه عێراقیه‌كان قه‌زاى حه‌ویجه‌ى رۆژئاواى كه‌ركوكیان كۆنترۆڵكرده‌وه كه له‌ناوه‌راستى ساڵى 2014 ه‌وه له‌ژێر كۆنترۆڵى داعشدایه، به‌ڵام تائێستا چاره‌نوسى ئه‌و ژماره زۆره‌ى داعش نادیاره كه له‌نێو قه‌زاكه‌دا بوون.
مسته‌فا ئیمامى جێگرى فه‌رمانده‌ى گشتى میحوه‌رى باكورى عێراقى حه‌شدى شه‌عبى، به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریكاى راگه‌یاند"ناوه‌ندى شارى حه‌ویجه كۆنترۆڵكراوه و ته‌نها به‌شێكى زۆر كه‌مى ده‌وروبه‌رى قه‌زاكه له‌داعش پاكنه‌كراوه‌ته‌وه."
چاره‌نوسى ئه‌و چه‌كدارانه‌ى داعش نادیاره كه پێشتر ژماره‌یان به‌سه‌دان چه‌كدار مه‌زه‌نده ده‌كرا، كه به‌رپرسه‌كه‌ى حه‌شدى شه‌عبى ئاماژه‌ى به‌هه‌ڵاتنى ژماره‌یه‌ك له‌و چه‌كدارانه و كوژرانى به‌شێكى تریان كرد، به‌ڵام به‌رپرسانى پێشمه‌رگه گومانیان له ونبونى ئه‌و چه‌كدارانه هه‌یه.
موقه‌ده‌م هیمداد عومه‌ر به‌رپرسى به‌شى هه‌واڵگیرى پێشمه‌رگه له رۆژئاواى كه‌ركوك، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد چه‌كدارانى داعش له‌حه‌ویجه وه‌كو به‌فر توانه‌ته‌وه و له‌پڕێكدا ونبوون كه ئه‌مه جێى گومانه.
ناوبراو وتى"به‌هه‌زاران ئاواره‌ى حه‌ویجه ڕوویان له‌ده‌وروبه‌رى كه‌ركوك كردوه و به‌شێك له داعشه‌كان خۆیان خزاندۆته نێو ئاواره‌كان ده‌ستگیركراون، ره‌نگه هه‌شبێت نه‌ناسرابێته‌وه."
گومانى فه‌رمانده‌كانى پێشمه‌رگه له‌دیارنه‌مانى چه‌كدارانى داعش، له‌كاتێكدایه هێزى پێشمه‌رگه به‌شدارى شه‌ڕى كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ى حه‌ویجه‌ى نه‌كرد و ته‌نها به‌پێدانى زانیارى هه‌واڵگیرى هاوكارى هێزه عێراقیه‌كانى كردووه.
نه‌قیب زیاد كاكه‌یى ئه‌فسه‌رى هه‌واڵگیرى پێشمه‌رگه له‌باشورى كه‌ركوك، رونیكرده‌وه نزیكه‌ى 40 چه‌كدارى داعش خۆیان له‌چه‌مى رۆخانه‌ى باشورى كه‌ركوكدا شاردۆته‌وه و به‌دواى هه‌لدا ده‌گه‌رێن بۆ هه‌ڵاتن، كه‌ئه‌و چه‌مه ده‌كه‌وێته ناوچه چۆڵه‌كانى نێوان پێشمه‌رگه و هێزه عێراقیه‌كان.
پێشتر ده‌نگى ئه‌مه‌ریكا بڵاویكردبویه‌وه كه زۆربه‌ى چه‌كدارانى داعش قه‌زاى حه‌ویجه‌یان به‌ره‌و زنجیره چیاكانى حه‌مرین و پارێزگاى دیاله به‌جێهێشتوه، به‌و پێیه‌ى ئاگادارى پلانه‌كانى حكومه‌تى عێراق بوون بۆ هێرشكردنه سه‌ریان له حه‌ویجه.