به‌رپرسانی حه‌شدی شه‌عبی ، ده‌ڵێن هێزه‌كانیان به‌شداری له شه‌ڕی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی قه‌زای حه‌ویجه‌ی رۆژئاوای كه‌ركوکدا ده‌كه‌ن ، چونكه سوپای عێراق سوپایه‌كی به‌هێز نیه و ئه‌و قه‌زایه‌ی پێ كۆنترۆڵ ناكرێت.
نه‌جات حسێن فه‌رمانده‌ی حه‌شدی شه‌عبی له كه‌ركوک، به ده‌نگی ئه‌مه‌ریكای راگه‌یاند"حه‌شدی شه‌عبی ناڕه‌زایه‌تی سونه‌كان به هه‌ند وه‌رناگرێت و به‌شداری له شه‌ڕی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی حه‌ویجه‌دا ده‌كات. "
وتیشی"سونه‌كانی حه‌ویجه به‌شێكیان په‌یوه‌ندیان به داعشه‌وه هه‌یه و ، به‌شه‌كه‌ی تریشیان په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌دا هه‌یه كه پشتیوانی داعش ده‌كه‌ن. "
له‌سه‌روبه‌ندی نزیكبوونه‌وه‌ی شه‌ڕی حه‌ویجه ، دانیشتوانی ئه‌و قه‌زایه به‌لێشاو ماڵ و حاڵیان جێده‌هێڵن و زۆربه‌یان به‌ره‌و ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی پێشمه‌رگه ده‌رۆن ، ته‌نها به‌شێكی زۆر كه‌میان نه‌بێت كه به‌ره‌و شاری موسڵ رۆیشتوون.
عه‌مید ته‌ها تیماری فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه له رۆژئاوای كه‌ركوک، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد دانیشتوانی حه‌ویجه ترسیان له حه‌شدی شه‌عبی هه‌یه چونكه زۆر دڵره‌قانه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كات، وتی"سونه‌كان گرفتیان له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه نیه ، بۆیه پێش ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی حه‌ویجه و له‌ئێستادا زۆربه‌یان به‌ره‌و سنوره‌كانی پێشمه‌رگه دێن. "
قه‌زای حه‌ویجه ده‌كه‌وێته رۆژهه‌ڵاتی شاری كه‌ركوكه‌وه و ته‌واوی دانیشتوانه‌كه‌ی سونه مه‌زهه‌بن ، ئه‌و قه‌زایه به‌وه به‌ناوبانگه كه پێگه‌ی رژێمی به‌عسی تێدا به‌هێز بووه و دواتریش چوونه‌ته پاڵ داعش.