Accessibility links

ئامادەکارى دەکرێت بۆ ئاوارەکانى تەلەعفەر و حەویجە و قائیم کە بڕیارە شەڕى کۆنتڕۆڵکردنەوەیان دەستپێبکات


وەزیرى کۆچ و کۆچبەرانى عێراق، دەڵێت لە سەرەتاى شەڕى داعشەوە تا ئەمڕۆ نزیکەى 2 ملیۆن کەس لە پارێزگاى نەینەوا ئاوارە بوون، کە بەشێکى زۆر لەو ئاوارانە هێشتا نەگەراونەتەوە بۆ ناوچەکانیان، جەخت لەسەر ئەوەشدەکاتەوە رێکخراوە نێودەوڵەتیەکان هاوکاریەکانیان کەم کردۆتەوە.

دکتۆر دەرباز محەمەد، بەدەنگى ئەمەریکاى راگەیاند"گەر ناوچەکانى موسڵ لەڕووى ئەمنى و خزمەتگوزاریەوە سەقامگیرى بەخۆوە ببینن، پێشبینى دەکەین لەدواى وەرزى هاوین یەک ملیۆن ئاوارە بۆ ناوچەکانیان بگەرێنەوە."

سەبارەت بەژمارەى ئاوارەکانى لاى راستى موسڵ ، دکتۆر دەرباز وتى"لە رۆژى 19 ى شوباتەوە تا ئەمڕۆ 900 هەزار کەس لاى راستى موسڵ ئاوارەبوون."

تائێستا 3 قەزاى گەورەى عێراق لەژێر کۆنترۆڵى چەکدارانى داعشدا ماونەتەوە، بریتین لە قەزاکانى تەلەعفەر، قائیم و حەویجە، کە وەزارەتى کۆچ و کۆچبەرانى عێراق ئامادەکارى بۆ گەیاندنى دەستى خزمەتگوزارى بۆ ئاوارەى ئەو ناوچانەش دەکات.

بەپێى وتەى وەزیرى کۆچ و کۆچبەرانى عێراق، 75%ى ئاوارەى پارێزگاکانى ترى عێراق گەراونەتەوە بۆ ناوچەکانیان ، دواى ئەوەى ناوچەکانیان لەلایەن هێزە عێراقیەکانەوە رزگارکراون و دەستى خزمەتگوزاریان بۆ گەرێنراوەتەوە.

سەبارەت بە هاوکارى رێکخراوە نێو دەوڵەتیەکان بۆ ئاوارەکان ، دکتۆر دەرباز وتى"رێکخراوەکان بەهۆى کەمى بودجەوە چالاکیەکانیان کەم کردۆتەوە بەتایبەت رێکخراوى خۆراکى جیهانى ، ئەمەش توشى گرفتى کردووین و کارى داهاتووى ئێمە کارکردنە لەسەر گەرانەوەى ئاوارەکان."

بەپێى راگەیەنراوێکى وەزارەتى کۆچ و کۆچبەرانى عێراق، تائێستا ژمارەیەکى زۆر لە ئاوارەکانى موسڵ لەنێو کامپەکانى هەولێر و دهۆک و ناوچەکانى تردایە، بەشێوەیەک 359 هەزار ئاوارە لەهەولێر ، 241هەزار لە ناوچە جیاجیاکانى نەینەواو 12 هەزار ئاوارەى تر لەکامپەکانى دهۆکدایە، هەروەها 65 هەزار ئاوارەى تریش لەناوچە جیاجیاکانى کەرکوک و سەڵاحەدینن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:27 0:00

XS
SM
MD
LG