Accessibility links

چەکدارانى داعش لە گوندەکانى حەوزەى حەویجەى رۆژئاواى کەرکوک جم‌وجۆڵێکى فراوانیان هەیە و کەم رۆژ هەیە پەلامارى هێزە عێراقى یەکان نەدەن، حکومەتى عێراقیش هێز بۆ پاککردنەوەى ئەو ناوچانە لە داعش ئامادە دەکات.

نازم کەهیە رێکخەرى پێشووى پەیوەندیەکانى نێوان پێشمەرگە و حەشدى شەعبى لە کەرکوک، بە دەنگى ئەمەریکاى راگەیاند"داعش هێزێکى زۆرى لەسنورى حەویجە هەیەو هێزەکانیان گەراونەتەوە جێگەکانى پێشوتریان."

وتیشى"تەنها لەماوەى هەفتەى رابردوودا 30 کەسیان کوشتووە، شەوى رابردووش شەش کەسى تریان کوشت کە سیان لەکوژراوەکان براى یەکترى بوون."

بەپێى زانیاریەکانى دەنگى ئەمەریکا، جم و جۆڵى داعش بەشەوان لەگوندەکانى حەوزەى حەویجە گەیشتوەتە ئاستێک کە خەڵکى ناوچەکە هەستى پێدەکەن، بەتایبەت هێزیان بردوەتە ساترەکانى پێشووى پێشمەرگە لەباشورى کەرکوک.

ئیسماعیل حەدیدى سەرۆکى ئەنجومەنى سیاسى عەرەبى لە کەرکوک، ئاماژەى بەوەکرد کە شانەى نوستوى داعش لەحەویجە هەیە، وتى"حکومەت هێز بۆ پاککردنەوەى ئەو ناوچانە لەداعش کۆدەکاتەوە."

جم‌وجۆڵى فراوانى هێزەکانى داعش لەسنورى حەویجە، لەکاتێکدایە حکومەتى عێراق کۆتایى هاتنى داعشى لەعێراق راگەیاندووە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:01:48 0:00

XS
SM
MD
LG