جارێـکی دیکه حکومه‌تی ناوه‌ندی عێراق داوای له هه‌رێمی کوردسـتان کردووه جێـگری سه‌رۆک کۆمار تاریق هاشمی ڕاده‌سـتی به‌غدا بکات، ده‌ڵێت زانیاری دوروستی لایه که هاشمی نیازی هه‌ڵاتنی هه‌یه.
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له ڕاگه‌یاندنێـکدا گوتوویه‌تی له‌سه‌ر داوای ده‌زگای داد بۆ ڕاده‌سـتکردنی تاریق ئه‌حمه‌د به‌کر ئه‌لهاشمی و هه‌روه‌ها ده‌سـتنیشـانکردنی ڕۆژی دادگاییکردنه‌که، وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق داوا له وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی کوردسـتان ده‌کات بڕیاری ده‌سـتگیرکردنی هاشمی جێبه‌جێ بکات و ڕاده‌سـتی لایه‌نه‌کانی دادی بکات، که زانیاری دوروست هه‌یه هاشمی نیازی هه‌یه له هه‌رێمه‌وه به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی عێراق هه‌ڵبێت.
جێی ئاماژه پـێـکردنه تاریق هاشمی و ژماره‌یه‌ک له پاسه‌وانه تایبه‌ته‌کانی تاوانبارکراون به‌وه‌ی ده‌سـتیان له به‌شێـکی کاری تێرۆرستی ناو وڵاته‌که‌یاندا هه‌یه. له مانگی دوازده‌ی سـاڵی ڕابردووه‌وه په‌نای بۆ هه‌رێمی کوردسـتان بردووه و به‌رده‌وام کاربه‌ده‌سـتانی حکومه‌تی ناوه‌ندی عێراق داوا له به‌رپـرسـانی هه‌رێمی کوردسـتان ده‌که‌ن ڕاده‌سـتی به‌غدای بکه‌ن.