تاریق هاشمی جێـگری سه‌رۆکی عێراق ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدای تاوانبارکرد به ئه‌شکه‌نجه‌دان و کوشـتنی یه‌ک له پاسه‌وانه‌کانی.
شه‌وی چوارشه‌ممه هاشمی له لێـدوانێـکدا بۆ که‌ناڵی ئه‌لشه‌رقیـیه گوتی ته‌رمی عامر سربوت زێدان ئه‌لبه‌تـتاوی پاسه‌وانی که بۆ سێ مانگ بوو له لایه‌ن کاربه‌ده‌سـتانی به‌غداوه ده‌سـتگیرکرابوو، له 18 ی ئه‌م مانگه‌دا ڕاده‌سـتی که‌سوکاری کراوه‌ته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی له وه‌فاتـنامه‌که‌یدا باس له هۆکاری مردنه‌که‌ی بکرێت.
هه‌ر ئه‌مڕۆش هاشمی له به‌یانـنامه‌یه‌کدا گوتی ئه‌و به‌ڵگه‌ی هه‌یه ده‌یسه‌لمێنێت پاسه‌وانه‌که‌ی ئه‌شـکه‌نجه‌دراوه. داواشی له کۆمه‌ڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کرد به خێرایی کار بۆ لێـکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ڕووداوه‌که بکات.
ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غداش لای خۆیانه‌وه ڕه‌تیان کرده‌وه به‌تـتاوی ئه‌شکه‌نجه درابێت. ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی فه‌ڕه‌نسایی له زاری سه‌رۆکی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی به‌غدا ژنه‌ڕاڵ حه‌سه‌ن ئه‌لبه‌یزانی بڵاویکرده‌وه که‌وا به‌تـتاوی نه‌خۆشی گورجیله‌ی هه‌بووه و ڕه‌تیکردۆته‌وه چاره‌سه‌ری بۆ بکرێت، وه ئه‌وه‌ش وایکردبوو باری ته‌ندروستی به‌ره‌و خراپی بڕوات و گیان له‌ده‌سـت بدات.
له لایه‌کی دیکه‌وه گوته‌بێژی لیسـتی ئه‌لعێراقیـیه مه‌یسون ده‌ملوجی له به‌یانـنامه‌یه‌کدا ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه ڕایگه‌یاند که‌وا لیسته‌که‌یان وێنه و به‌ڵگانی په‌یوه‌ست به ئه‌شکه‌نجه‌دانی به‌تـتاوی ده‌خاته به‌رده‌م لوتکه‌ی عه‌ره‌ب و ڕێبه‌رانی لایه‌نه سیاسیـیه‌کان و هه‌روه‌ها شـاند‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له عێراق.
هاوکات که‌مال ساعدی په‌رله‌مانتاری عێراقی سه‌ر به هاوبه‌ندی ده‌وڵه‌تی قانون له لێـدوانێـکیدا بۆ ڕادیۆ سه‌وا گوتی کاربه‌ده‌سـتان ئه‌و به‌ڵـگانه ئاشکرا ده‌که‌ن که ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن به‌تـتاوی به نه‌خۆشی مردووه. داواشی له هاشمی کرد به‌ڵگه‌کانی بخاته ڕوو که ده‌یسه‌لمێنن پاسه‌وانه‌که‌ی به ئه‌شـکه‌نجه‌دان مردووه.
له به‌یانـنامه‌یه‌کیشدا گوته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادی عێراق عه‌بدول سه‌تار ئه‌لبه‌یره‌قدار گوتی ڕاپـۆرتی لیژنه‌ی پـزیشکی هیچ ئاماژه‌یه‌کی تێدا نیـیه باس له ئه‌شکه‌نجه‌دانی به‌تـتاوی بکات. ده‌ڵێت له ڕاپـۆرته‌که‌دا هاتووه به‌تـتاوی دووچاری سکچوونێـکی زۆر بووه و پاڵه‌په‌ستۆی خوێنی دابه‌زیوه و پاشـان هه‌ردوو گورجیله‌ی وه‌سـتاون.