کاربه‌ده‌سـتێـکی حکومه‌تی سعودیه گوتوویه‌تی جێـگری سه‌رۆکی عێراق تاریق ئه‌لهاشمی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له قه‌ته‌ره‌وه گه‌یشـتووه‌ته سعودیـیه بۆ ئه‌نجامدانی عه‌مره.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی سعودیه که ده‌ڵێت هاشمی بۆ عه‌مره هاتووه ڕه‌نگه حکومه‌تی به‌غدا که‌متر بوروژێنێت به‌راورد به سه‌ردانه‌که‌ی بۆ قه‌ته‌ر که له‌وێ به سه‌ردانی کاربه‌ده‌سـتێـکی باڵای عێراق ناوبرا.
جێی ئاماژه پـێـکردنه له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌وه هاشمی به سه‌ردانێکی فه‌رمی گه‌یشتبووه دۆحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر و له لایه‌ن وه‌زیری ده‌وڵه‌تی ئه‌و وڵاته حه‌مه‌د بن ناسر بن جاسم ئال ثانی پـێشـوازی لێ‌کرا. پاشـان بۆ ڕۆژی دووشه‌ممه له لایه‌ن میری قه‌ته‌ر شێخ حه‌مه‌د بن خه‌لیفه ئال ثانی پـێشـوازی لێـکرا و ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی قه‌ته‌ر بڵاویانکرده‌وه که‌وا له چاوپـێـکه‌وتنه‌که‌دا باس له په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵات کرا.
حکومه‌تی عێراق داوای له قه‌ته‌ر کرد هاشمی ڕاده‌سـت‌بکات، به‌ڵام قه‌ته‌ر له‌سه‌ر زاری خالد ئه‌لعه‌تیـیه وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ کاروباری هاوکاری نێونه‌ته‌وه‌یی ئه‌و داوایه‌ی ڕه‌تکرده‌وه.