Accessibility links

سوپای عێراق: کەوتنە خوارەوەی دوو موشەکی کاتیوشا لە ناو ناوچەی سەوز لە بەغداد


سوپای عێراق لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەدا دوو موشەکی کاتیوشا لە ناو ناوچەی سەوز لە بەغداد کەوتوونەتە خوارەوە بەڵام هیچ زیانێکی گیانیان لێنەکەوتۆتەوە.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە دەڵێت " دوو موشەک لە جۆری کاتیوشا لە ناوچەی سەوز کەوتوونەتە خوارەوە بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانیان لێبکەوێتەوە، دواتر وردەکاری زیاترتان دەدەینێ."

سەرچاوەیەکی پـۆلیس بە ڕۆیتەرزی گوت یەک لە موشەکەکان لە دوری نزیکەی 100 مەتر لە باڵیۆزخانەی ئەمەریکا کەوتووەتە خوارێ.

جێی ئاماژەیە لە ماوەی ڕابردوودا کەسایەتی ئاینی شیعەکانی عێراق موقتەدا سەدر وتی ئەو قەیرانەی عێراق بەدەستیەوە دەیناڵاند کۆتای هات، ئەمەش دوای لێدوانەکانی ئەمەریکا و ئێران کە دەردەکەوێت هیچ کامێکیان ئارەزووی زیادبوونی گرژییەکان ناکەن، هەروەها داوای لە گروپە چەکدارییەکانی عێراق کرد هیچ هێرشیک ئەنجام نەدەن.

سەدر وتی " داوا لە گروپە چەکدارە عێراقیەکان دەکەم دان بەخۆیاندا بگرن و کردەوەی سەربازی ئەنجام نەدەن و دەنگی توندڕەوی بێدەنگ بکەن تاوەکو ئەو کاتەی کە هەموو ڕێگە سیاسی و پەرلەمانی و نێودەوڵەتیەکان نامێنن."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG