گه‌میـیه‌کی هێزی ده‌ریایی فه‌ره‌نسا بۆ یه‌که‌مین جار له ماوه‌ی 32 ساڵی ڕابردوودا له به‌نده‌رێکی عێراق له‌نگه‌ری گرتووه. ئه‌و گه‌میـیه له دووه‌م ڕۆژی گه‌شته‌که‌ی دایه بۆ عێراق، پاش ئه‌وه‌ی که له ڕۆژی سێشه‌ممه گه‌یشته به‌نده‌ری ئوم قه‌سر ئه‌مه‌ش وه‌کو هه‌نگاوێک بۆ دروستکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی ده‌ریای نێوان عێراق و فه‌ره‌نسا.
کاربه‌ده‌ستانی فه‌ره‌نسا ده‌ڵێن هۆی سه‌ردانه‌که نوێکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی دۆستانه‌ی هه‌ردوو وڵاته.
شایانی باسه هێزی ده‌ریای عێراق له ئێستادا زۆر بچوکه که بریتیـیه له ته‌نها 2 هه‌زار سه‌رباز 9 گه‌می بچوکی خێرای بۆ پاراستنی که‌ناره‌کان هه‌یه.
کاربه‌ده‌ستانی له‌شکری عێراق پێشوازیـیان له‌م هه‌نگاوه‌ی فه‌ره‌نسا کرد و داوایان له وڵاتانی تریش کرد هه‌نگاوی هاوشێوه بنێن بۆ زیادکردنی هاوکاریـیه‌کانیان له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی عێراق.