Accessibility links

کاربەدەسـتانی ئاسایشی عێراق: چوونە ناو شاری فەلـلوجە دەسـتیپـێکرد


کاربەدەسـتانی ئاسایشی لە عێراق دەڵێن هێزەکانی وڵاتەکەیان دەسـتیانکردووە بە چوونە ناو شاری فەلـلوجەوە لە سێ قۆڵەوە بۆ ڕزگارکردنی شارەکە لە داعش کە نزیکەی 2 سـاڵە داگیریکردووە.

فەریق عەبدولوەهاب ئەلساعدی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی فەلـلوجە لە لێدوانێـکیدا بۆ ڕادیۆ سەوا گوتی هەڵمەتی چوونە ناو شاری فەلـلوجە لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممەوە دەسـتیپـێکردووە. گوتیشی هێزەکانی دژە تێرۆر و لەشکر لەگەڵ پـۆلیسی ئەنبار لە باشوری شارەکەوە چوونەتە ناوەوە.

هاوکات سەباح نوعمان گوتەبێژی هێزی دژە تێرۆری عێراق بە ئاژانسی دەنگ‌وباسی فڕانس پـرێسی گوت لە سێ شوێنەوە چوونەتە ناو فەلـلوجە. ئاماژەی بۆ ئەوە کرد داعش ڕووبەڕووی هێزەکان دەبێتەوە.

جێی ئاماژەیە نزیکەی هەفتەیەکە ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی فەلـلوجە دەستـیپـێکردووە بە پاڵپشـتی هێزی ئاسمانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بە ڕابەرایەتی ئەمەریکا. لە سەرەتای ئۆپەراسیۆنەکە سەنگی خرایە سەر ڕزگاکردنی گوند و ناوچەکانی دەوروبەری شارەکە.

لەگەڵ دەسـتپـێکردنی ئۆپەراسیۆنەکە بە سەدان خێزان شارەکەیان چۆڵکرد، بەڵام نەتەوە یەکگرتووەکان نیگەرانی خۆی دەربڕیوە و دەڵێت نزیکەی 50 هەزار کەسی سیڤیل لە شارەکە گیریان‌خواردووە و مەترسی هەیە داعش وەکو قەڵغانی مرۆیی بەکاریان بهێنێت.

XS
SM
MD
LG