Accessibility links

خەڵکی عێڕاق لە هەڵبژاردنەکانی پارلمان دا بەشدارییان کرد


چاودێرانی یەکیەتی ئەورووپا لە دەنگدان لە عێراقدا
چاودێرانی یەکیەتی ئەورووپا لە دەنگدان لە عێراقدا

خەڵکی عێڕاق یەکشەممە لە هەڵبژاردنەکانی پارڵمانی دا بەشداریان کرد، بەڵام وێناچێت وەک گۆڕانێکی گەورە بۆ ئەو وڵاتە بە شەڕ کاولبووەدا بدیترێت.

سەرۆک وەزیری عێراق، مستەفا ئەل کازمی لە دەمێکدا لە ناوچەی سەوزی بە باشی پارێزراو لە باری ئاسایشەوە دەنگی دەدا گوتی، "ئەمە دەرفەتێک بۆ گۆڕانە. بڕۆن و دەنگ بدەن، دۆخەکە بۆ عێڕاق و بۆ داهاتووی خۆتان بگۆڕن."

هەڵبژاردنەکە لە ژیر ئاسایشێکی توند لە وڵاتێکدا بەڕیوەچوو کە کۆتلە گەورەکانی پارڵمان لایەنی چەکداریان هەیە و هەروەها ئەم ساڵ جیهادییەکانی داعش هێرشەکانی خۆکوژی مەرگ هێنەرانەیان ئەنجام داوە.

دەنگدەران لە شوێنی چوونە ژوور بۆ بنکەکانی دەنگدان دوو جار دەپشکێنران و فڕۆکەخانەکان هەتا بەیانی دووشەمە لە سەرانسەری عێراق داخراوە بوون.

نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکیەتی ئەورووپا دەیان چاودێری هەڵبژاردنیان نارد.

کرداری یو ئێن لە عێڕاقدا گوتی، "عێڕاقییەکان متمانەیان هەیە لە دۆخێکی دوور لە گوشار، ترس و هەڕەشە دا لە هەر کوێیەک بە باشی بزانن دەنگ بدەن."

گەلێک توژێنەر باوەڕیان وایە دوای دەنگدانەکە گۆڕانەکە بە شێوەی سنووردار دەبێت. لێکۆلەران بیلال وەهاب و کالڤین ویلدر لە توێژینەوەیەک دا نووسیان، "هەڵبژاردنەکە ئاکامەکەی پاڕلمانێکی یەکنەگرتووی دیکە دەبێت."

ئەو هەڵبژاردنەی کە ساڵێک پێشوەختی دیاری کراوی خۆی بەڕێوە دەچێت، دان پێهێنانێکی بە دەگمەن بۆ خۆپێشاندانەکانی چاوەڕواننەکراوی بە پێشەنگی گەنجانە کە مانگی ١٠ی ٢٠١٩ لە بەغداد دا سەری هەڵدا و پاشان بە زۆربەری بەشەکانی وڵات دا بڵاوبۆونەوە.

لایەنەکانی شیعە دەسەڵاتیان بە سەر سیاسەتی عێڕاق دا هەیە و لایەنی بچووکتریش نوێنەرایەتی سوننی، کوردەکان و گرووپەکانی تری ئەتنی و ئاینی دەکەن.

لایەنی مەلای شیعە موقتەدا سەرد، کە هەر پێشتر گەورەترین لایەنی پارڵمانە، پێش بینی دەکریت سەرکەوتن وەدەست بێنێت بەڵام ئەوەندە نابێت کە بە سەر لایەنی شیعەدا زاڵ بێت.

سەدر کە رەخنەی لە کارتێکردنی ئێران لە عێڕاقدا دەگرێت، لە شاری نەجەف دەنگی دا.

XS
SM
MD
LG