Accessibility links

موقتەدا سەدر: حکومەتی داهاتووی عێراق "تێکەڵەی عەتارچی" نابێت


موقتەدا سەدر پـیاوی ئاینی شیعەی عێراق کە لیستەکەی براوەی یەکەمە لە هەڵبژاردنە گشتیـیەکان، دەڵێت حکومەتی داهاتووی وڵاتەکە تەکنۆکرات دەبێت و دور لە بەشکاری نێوان حزب و لایەنەکان دەبێت.

موقتەدا سەدر لەسەر تویتەرەکەی نووسیویەتی " (تێکەڵەی عەتارچی) نابێت، بەڵکو بەرەو پـێکهێنانی حکومەتێکی تەکنۆکرات دەڕۆین کە ببێتە مایەی ڕزقی گەل و نەبێتە شوێنێک بۆ دزێتی حزبەکان.. نەخێر بۆ دەستە ئابوریـیەکان."

پاشان نووسیویەتی" سەرەڕای جیاوازیـیەکانمان، با قسە لەسەر خاڵە هاوبەشەکانمان بکەین و بەبێ ئەوەی دەستبەرداری خاڵە بنەڕەتیـیەکانمان ببین.. ئیتر (با وتووێژبکەین) بۆیە بانگهێشتی ڕێبەرانی هاوپەیمانیـیە نوێیەکان دەکەم بۆ کۆبوونەوە، وە دەرگام واڵایە و دەستم درێژکراوەیە لە پـێناو بنیادنانی عێراقمان و پـێکهێنانی حکومەتێکی تەکنۆکراتی پاک و بێگەرد و گەورەی وڵات."

جێی ئاماژەیە بەپـێی ئەنجامە سەرەتایـیەکان هاوپەیمانی سائرونی سەر بە موقتەدا سەدر براوەی یەکەمە لە هەڵبژاردنە گشتیـیەکانی لە 12 ی ئەم مانگە بەڕێوەچوو. پاشان لیستی هاوپەیمانی فەتحی حەشدی شەعبی بە پلەی دووەم هاتوون و بە دوایاندا هاوپەیمانی نەسری حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیر لە پلەی سێـیەمدایە.

XS
SM
MD
LG