Accessibility links

چەند سەرچاوەیەک: له خانەقین لیستە عەرەبیەکان دەنگیان هێناوە


لیستە عەرەبیـیەکان لە خانەقین دەنگیان هێناوە و بە گشتی رێژەى بەشداریکردنى کورد لە ناوچە کوردستانیەکانى پارێزگاى دیالەش وەکو پێویست نەبووە، ئەمەش بەپێى وتەى بەرپرسانى ئەو ناوچەیە.

ئەیاد کەرکوکى بەرپرسى دەڤەرى دیاله لە‌ لیستى هاوپەیمانى بۆ دیموکراسى و دادپەروەرى، بەدەنگى ئەمەریکاى راگەیاند"رێژەیەکى کەم کورد بەشدارى پرۆسەى هەڵبژاردنى لە دیالە کردووه.‌"

وتیشى"ئەوەى بۆ ئێمە جێى نیگەرانیە، لیستە عەرەبیەکان بە پێچەوانەى هەڵبژاردنەکانى رابردوو، لە ناو خانەقین دا دەنگیان هێناوه.‌"

له ‌هەڵبژاردنى پێشوتردا سەرجەم هێزە کوردیەکان بەیەک لیست بەشدارى پرۆسەى هەڵبژاردنیان کرد، کە 63 هەزار دەنگیان بەدەست هێناو بوونە خاوەنى دوو کورسى، بەڵام لەم هەڵبژاردنەدا رەنگە کورد تەنها کورسیەک بهێنێت.

ئەبومونتەزر بەرپرسى کەمپینى هەڵبژاردنى هێزەکانى بەدر لە خانەقین، بەدەنگى ئەمەریکاى راگەیاند"وەکو لیستى فەتح لە خانەقین دەنگى خۆمان هێناوە، بەڵام لە رێژەى بەشداریکردنى خەڵک ناڕازین. "

وتیشى"رێژەى بەشداریکردن زۆر کەم بووه.‌"

کورد تەنها لەناو قەزاى خانەقینى دیالەدا هەوڵەکانى بۆ هێنانى دەنگ چڕ کردبویەوە، لەکاتێکدا لە ناحیەکانى سەربەو قەزایە رێگە بەهێزە کوردیەکان نەدراوە بانگەش بکەن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:01 0:00

XS
SM
MD
LG