Accessibility links

بۆچوونى پێکهاتەکانى کەرکوک لەسەر هەڵبژاردنى ئەمڕۆ


عەرەب و تورکمانەکانى کەرکوک لە بەرێوەچوونى پرۆسەى هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق رازین، بەڵام کورد لە دۆخەکە نیگەرانەو ژمارەیەکى زۆر لەدانیشتوانە کوردەکەى ئەو شارەش، بەشدارى هەڵبژاردنیان نەکردووە.

عەبدولباست دەروێش وتەبێژى نوسینگەى کەرکوکى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان، بەدەنگى ئەمەریکاى راگەیاند" هەموو هەوڵێکمان بۆ بەشدارى کردنى ژمارەیەکى زۆر دەنگدەر بوو، بەڵام بەداخەوە رێژەکە وەکو پێویست نەبوو."

وتەبێژى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان، بەرێوەچوونى پرۆسەکەى لەکەرکوک بەسەرکەوتویى وەسفکرد، وتى"چاوەرێى دەکەین رێژەى بەشدارى کردن لەکەرکوک سەروى 50% بێت."

لەگەڕەکە عەرەب و تورکمان نیشینەکانى کەرکوک رێژەى بەشدارى کردن زیاتر بوو، بەراورد بە گەڕەکە کورد نیشینەکان.

عەل حسێنى وتەبێژى حەشدى تورکمانى، رێژەى بەشدارى کردنى تورکمانى لەکەرکوک بەرێژەیەکى باش وەسفکرد.

هاوکات ئیسماعیل حەدیدى سەرۆکى پێشوى ئەنجومەنى سیاسى عەرەبى لەکەرکوک، بەدەنگى ئەمەریکاى راگەیاند"عەرەب و تورکمان زۆر بەشدارى پرۆسەکە بوون، بەڵام کورد زۆر کەم بەشدارى هەڵبژاردنى کرد."

وتیشى"رەنگە عەرەب 5 کورسى و تورکمان 3 کورسى بباتەوە، چونکە وەزعى کورد باش نەبووە."

لەبەرانبەردا رەوەند مەلا مەحمود جێگرى بەرپرسى مەڵبەندى یەکێتى، رەخنەى لە هێزە ئەمنیەکان گرت بەوەى فشاریان لەسەر دەنگدەرانى کورد دروستکردووە، وتى"دەنگدانى ئەلیکترۆنیش تازە بووە بە نیسبەت کەرکوکیەکانەوە."

وتیشى"ئێمە چاوەرێ دەکەین رێژەى بەشداریکردن گەیشتبێتە 60% ."

لەهەڵبژاردنى رابردووى پەرلەمانى عێراق لەکۆى 12 کورسى کەرکوک، کورد 8 کورسى بردەوە، عەرەب دوو کورسى و تورکمانیش دوو کورسى هەبوو، بەڵام پێشبینى دەکرێت ئەنجامى ئەم هەڵبژاردنە قەبارەى پێکهاتەکان لە یەکترى نزیک بکاتەوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:01 0:00

XS
SM
MD
LG