Accessibility links

ئاسۆشێتێدپرێس: لە سەرەتای دەنگدان بێ سەرەو بەرەیی و بەشداری کەم لە بەغدا دا دەدیترا


ژنێکی عێڕاقی لە دەنگدانی شەمە بۆ پاڕلمان، ١٢ی مانگی ٥ی ٢٠١٨
ژنێکی عێڕاقی لە دەنگدانی شەمە بۆ پاڕلمان، ١٢ی مانگی ٥ی ٢٠١٨

یەکێک لە دەنگدەران گوتی سەرکەوتن بە سەر داعش دا لە سەدا سەد نیە.

لە دەستپێکی دەنگدانی رۆژی شەمە بەشداری کردنی ژمارەیەکی کەم و بێ سەر و بەرەیی لە هەڵبژاردنەکانی عێڕاق دا دەدیترا.

ڕۆژنامەنووسانی ئاسۆشێتێدپرێس بەیانی شەمە چەندین نموونەیان لە ژمارەیەک بنکەی دەنگدان لە سەرانسەری شاری بەغدا بە بەڵگە خستە ڕوو.

تەمر عارف کارتی دەنگدانی چەند مانگ پێش بۆ تاقیکردنەوەی بایومیتریک تەسلیم کردەوە کە بڕیاردرا وەک سیستمی نوێ بۆ دەنگدان کەڵکی لێوەربگرن. بەڵام کارتی دەنگدانی ناوبراو رۆژی شەمە ئامادە نەبوو، هەر بۆیە لە بنکەی دەنگدان ڕێگایان پێنەدا ناوبراو دەنگ بدات.

ئەو خانمە گوتی: "ئەمن مافی دەنگدانم لە کیس چوو."

ئەمیرا موحەمەد، بەرپرسی بنکەی دەنگدان لە ئەعزەمیەی بەغدا گوتی هێندێک کەس نەیانتوانی دەنگ بدەن چونکە لە کاتی خۆیدا نەهاتبوون کارتی نوێ بۆ دەنگدان وەربگرنەوە. ئەو گوتی، "گرفتەکە لە ئێمەوە نیە."

لە ناوەندی بەغذا، دەنگدەرانی پشتیوانی عەبادی گوتیان ئەوان پشتیوانی لە ناوبراو دەکەن چونکە لەشکری عێڕاق توانی بە سەر داعش دا سەرکەوێت.

عێراق سەرەرای سەرکەوتنی بە سەر داعشدا هێشتاش لە گەڵ نوشوستی ئابووری و گەندەڵی و بون بەستی سیاسی چەندین ساڵە رووبەروویە.

نەیاری هەرە بە هێزی عەبادی، سەرۆک وەزیری پێشوو نووری ئەل مالکی و هەروەها هاوبەندێک لە کاندیداکانی سەر بە حەشدی شەعبین.

جاسم موحسێن، تەمەن ٥٨ ساڵی، کە لە شەڕی دژی داعش دا بەشداری کرد دەڵێت دەنگ بە هاوبەندی ئەو کاندیدایانە دەدەم چونکە خۆبەخشییان نواند.

هێندێک لە ئەو سوننیانەی شەمە دەنگیان دا گوتیان هیوایان بە هەڵبژاردن هەیە کە یارمەتی بە عێراق بکات لە سیاسەتی تایفەیی دوور بێتە و بۆ هەموو لایەک بێت.

عەبدولڕەزاق کوبی و هاوسەری سوهەیلا مەهدی، هەر دووکیان سونی خەڵکی بەغدا، گوتیان ئەوان بە جێگای عەبادی دەنگ بە هاوبەندی سیاسەتوانانی سونی دەدەن.

مەهدی گوتی: "سەرکەوتنەکە هێشتا لە سەدا سەد نیت، هێشتا داعش لێرە هەیە. حکومەت کەمتەرخەمی سەبارەت بە پەناخوازان دەکات چونکە سونین. پەناخوازانیان لە کەمپەکان دا ، لە زستان و باران و هاوین دا جێ هێشتوون. ئەوان برسین."

لە نیوان نزیکەی ٧،٠٠٠ کاندید لە هاوبەندی سیاسی جۆراوجۆر ٣٢٥ ئەندام بۆ پاڕلمان هەڵدەبژێردرێت.

بە گوێرەی کومیسیونی سەربەخۆ بۆ چاودێری بە سەر هەڵبژاردن چاوەڕوانی دەکرێت ئاکامەکانی هەڵبژاردنی عێراق لە ماوەی ٤٨ کاتژمێر دوای دەنگدان ڕابگەیەندرێت.

XS
SM
MD
LG