به‌رپـرسێـکی هه‌ڵبژاردنه‌کان له عێراق ده‌ڵێت سه‌رله‌نوێ ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کانی هه‌ڵبژاردنی 7 ی ئازار له پارێزگای به‌غدا دیاریکردنی کورسیه‌کانی په‌رله‌مان ناگۆڕێت.
سه‌عد ئه‌لڕاوی به‌رپـرسی کۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن له ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌دا ڕایگه‌یاند ژماره‌ی کورسیـیه‌کان بۆ هه‌ر هاوبه‌ندیـیه‌ک وه‌ک خۆی ده‌مێنێته‌وه، به‌و جۆره‌ش بلۆکی سه‌رۆک وه‌زیرانی پـێشووتر ئه‌یاد عه‌لـلاوی زۆرینه‌ی کورسـیهکان ده‌باته‌وه.
بلۆکی ئه‌لعێراقیـیه‌ی عه‌لـلاوی 91 کورسی په‌رله‌مانی له هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌ده‌ستهێنابوو، به دوایدا ئیتیلافی سه‌رۆک وه‌زیران نوری ئه‌لمالیکی 89 کورسی. هه‌رچه‌نده هیچ کامێـکیان زۆرینه‌یان بۆ پـێـکهێنانی حکومه‌ت به‌ده‌ست نه‌هێنابوو.
به‌رپـرسـانی هه‌ڵبژاردن له 3 ی مانگی پـێـنجه‌وه ده‌سـتیان به ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان کردبوو له پارێزگای به‌غدا دوای داواکاریـیه‌ک له ئیتیلافی ده‌وڵه‌تی قانونی نوری ئه‌لمالیکی که گوتبوویان به‌ڵـگه‌یان به‌ده‌سـته‌وه‌یه که‌وا فرتوفێڵ له پـێـنج پارێزگادا کرابوون، له‌وانه به‌غدا.
پایته‌ختی به‌غدا له سه‌دا 5 ی 325 کورسی په‌رله‌مانی عێراق ده‌گرێته‌وه.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له به‌غدا گۆران تۆفیق ڕاپـۆرتی ناردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 1:56 خوله‌كه.