Accessibility links

فەرماندەیەكى پێشمەرگە: داعش ویلایەتى جەبەلى دروستكردووە


فەرماندەى میحوەرى قەرەتەپەى هێزى پێشمەرگە لە پارێزگاى دیالە، دەڵێت داعش لە سنورى حەمرین و ناوچەسەختەكانى دیالە ویلایەتى جەبەلى ڕاگەیاندووە و لە ئێستادا نزیكەى 500 چەكدار لە ژێر چەترى ئەو ویلایەتەدا كۆبوونەتەوە.

لیوا مەردان چاوشین، بە دەنگى ئەمەریكاى راگەیاند"ئەو ناوچەیەى دیالە و حەمرین كە داعش ویلایەتى جەبەلى تێدا ڕاگەیاندووە ناوچەیەكى پان و بەرینە و نزیكەى 10 هەزار كیلۆمەتر دووجا دەبێت."

بەپێى وتەى فەرماندەكەى پێشمەرگە، سەرجەم ئەو چەكدارانەى كە لەژێر چەترى ئەم ویلایەتە نوێ‌ یەى داعشدا كۆبوونەتەوە، ژمارەیان دەگاتە 500 چەكدارى شەڕكەرى پارتیزان، كە سەرجەمیان لەو چەكدارانەن كە لە موسڵ و شەرگاتەوە بۆ ناوچەكە گەڕاونەتەوە.

فەرماندە باڵاكەى پێشمەرگە ناوى والى ویلایەتى جەبەلى داعشى بۆ دەنگى ئەمەریكا ئاشكرا كرد كە كۆنە چەكدارێكى ڕێكخراوى ئەلقاعیدەیە، وتى"فەرماندەى گشتى سەربازى ویلایەتى جەبەل ناوى ئەبو جەعفەرە و لە عەشیرەتى زوهێرى‌یە، لە ساڵى 2014 لە گوندى ئەلبوگەعید هاوسەرگیرى كردووە."

ڕاگەیاندنى ویلایەتى جەبەل لەلایەن داعشەوە، لە كاتێكدایە ویلایەتى موسڵ و زۆربەى ویلایەتەكانى عێراقى ئەو ڕێكخراوە هەڵوەشاونەتەوە، بەهۆى وەدەرنانیان لە بەشێكى زۆر لە ناوچە جیاجیاكان لەلایەن هێزە عێراقیەكانەوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:17 0:00

XS
SM
MD
LG