Accessibility links

حەشدى شەعبى: داعش دەیەوێت بەهاوپەیمانێتى کردن لەگەڵ قاعیدە لەدیالە خۆى بەهێز بکاتەوە


فەرماندەیەکى حەشدى شەعبى لەپارێزگاى دیالە، دەڵێت داعش لەوپارێزگایە تەواو لاواز بووە و دەیەوێت لەرێگەى هاوپەیمانێتى کردن لەگەڵ رێکخراوى قاعیدە و بەرپاکردنى حەملەى راگەیاندن خۆى بەهێز بکاتەوە.

ئەبو مونتەزر فەرماندەى حەشدى شەعبى، بەدەنگى ئەمەریکاى راگەیاند"داعش دەیەوێت لەدیالە هاوپەیمانێتى لەگەڵ قاعیدە بکات لەکاتێکدا قاعیدە خۆى لاوازە."

بەپێى وتەى فەرماندەکەى حەشدى شەعبى پارێزگاى دیالە 80%ى لەداعش پاککراوەتەوە، ئێستا ئەو رێکخراوە دەیەوێت بەئەنجامدانى هاوپەیمانێتى ورەى چەکدار و لایەنگرانى بەرز بکاتەوە.

ئەبو مونتەزر ، روونیشیکردەوە حەشدى شەعبى وسوپا لەنێوان هەردوو پارێزگاى دیالە و سەڵاحەدین پرۆسەیەکى گەورەى سەربازیان لەدژى داعش ئەنجامداوە، وتى"ژمارەیەکى زۆریان لێکوژراوە کە 4 بەرپرسیان تێدابووە، هەروەها دەستگیرکراوە بەسەر 8 ئۆتۆمبێل و ژمارەیەکى زۆر تەقەمەنیان دا."

پارێزگاى دیالە یەکێکە لەو پارێزگانەى کە لەدواى رووخانى بەعسەوە توندوتیژى زۆرى تێدا ئەنجامدراوە، هەروەها پێگەى گروپە چەکدارە سونەکان لەو پارێزگایە بەهێز بووە.

XS
SM
MD
LG