Accessibility links

هێزە عێراقیەکان لە دیالە ئۆپەراسیۆنى گەورەیان لە دژى داعش ئەنجام دا


هێزە عێراقیەکان لە شەوى چوارشەممەوە، ئۆپەراسیۆنێکى گەورەیان لەدژى چەکدارانى داعش لە حەمرین و ناوچە کوردستانیەکانى پارێزگاى دیالە دەستپێکردوە، لە چەند جێگەیەکیش ڕووبەرووبوونەوە روویداوە.

ئازاد شەفى سەرۆکى ئەنجومەنى ناحیەى مەندەلى، بەدەنگى ئەمەریکاى راگەیاند"هێزێکى گەورەى عێراق بەشدارن لە ئۆپەراسیۆنەکەى ئەمرۆدا، لەگەڵ دوو لیوا حەشدى سەر بە کوردانى فەیلى."

سەبارەت بە ژمارەى چەکدارانى داعش لە ناوچە کوردستانیەکانى دیالە، ئازاد شەفى وتى"ژمارەیان نزیکەى 600 چەکدار دەبێت."

بەپێى زانیاریەکانى دەنگى ئەمەریکا، شەوى رابردوو کاتێک هێزە عێراقیەکان خۆیان بۆ ئۆپەراسیۆن ئامادەکردووە، لەناوچەى موتەیبیجەى دیالە لەگەڵ داعش رووبەرووى یەکترى بونەتەوە و لەهێزە عێراقیەکان کوژراو و بریندار هەیە.

سەرچاوەیەکى ئەمنى ئاگادار لە ئۆپەراسیۆنەکە ، بەدەنگى ئەمەریکاى راگەیاند"دانیشتوانى چەند گوندێکى سونە نیشینى دیالە پەیوەندیان بە رێکخراوى بەدرى شیعیەوە کردووە، بۆیە داعش بەدواى هەلدا دەگەرێت بۆیان."

وتیشى"یەکێک لە ئامانجەکانى ئۆپەراسیۆنەکە دوورخستنەوەى مەترسى چەکدارانى داعشە لەو گوندانە."

جم و جۆڵى چەکدارانى داعش لەدیالە بەشێوەیەم زیادیکردووە، ماوەیەک لەمەوبەر چەکدارانى ئەو رێکخراوە لە پێگەکانى خۆیانەوە، وێنەى چەکدارەکانیان و چالاکیەکانیان بڵاودەکەنەوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:02 0:00

XS
SM
MD
LG