Accessibility links

داعش بە شەوان گوندەکانى دیالە کۆنترۆڵ دەکات و سوپاى عێراقیش خۆى بۆ هێرشى گەورە ئامادە دەکات


جم‌وجۆڵى داعش لە ناوچە کوردستانیەکانى پارێزگاى دیالە بەشێوەیەک تەشەنەى کردووە دۆخى ئەمنى ئەو ناوچانەى شێواندووە، حکومەتى عێراقیش ئامادەکارى بۆ ئەنجامدانى ئۆپەراسیۆنێکى گەورە دەکات لەدژى چەکدارانى ئەو رێکخراوە.

محەمەد عومەر بەرپرسى کۆمیتەى قەرەتەپەى یەکێتى لەپارێزگاى دیالە، بەدەنگى ئەمەریکاى راگەیاند"چەکدارانى داعش بە ئاشکرا بەئۆتۆمبێلى پیکاب بەگوندەکاندا دەسورێنەوە، بەشەوانیش داعش بەتەواوەتى بەسەر گوندەکانى دەوروبەرى قەرەتەپەدا باڵا دەست دەبێت."

لەچەند شەوى رابردوودا ژمارەیەک چەکدار کە گومان دەکرێت سەربە داعش بن، چونەتە سەر گوندى جودەیدەى سەربە ناحیەى قەرەتەپە و لەکاتى نوێژى شێواندا، نوێژخوێنەکانیان لەمزگەوتى گوندەکە کۆکردۆتەوە، نوێژخوێنێکیان لەوێدا گوللە بارانکردووە و حەوت کەسى تریشیان لەگەڵ خۆیان بردووە.

هەروەها لەگوندى ئومولحەوالیش چەکدارانى داعش دوو شوانیان بەرانەمەڕەکانیانەوە بردووە، دواتر دوو شوانەکەیان کوشتوە، لەکاتى رۆیشتنى هێزەکانى عێراقیش دا بەهاناى شوانەکانەوە سوپاى عێراقیان تێکشکاندووە.

ئەبومونتەزر فەرماندەى باڵاى حەشدى شەعبى لەدیالە، بەدەنگى ئەمەریکاى راگەیاند"بەم نزیکانە ئۆپەراسیۆنێکى گەورە دژى چەکدارانى داعش ئەنجام دەدەین."

وتیشى"ژمارەى چەکدارەکانى داعش زۆر نیە، بەڵام لەلایەن هەندێک لەگوندنیشینەکانەوە پاڵپشتى دەکرێن."

ماوەیەک لەمەوبەر لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان وێنەى ژمارەیەک چەکدارى داعش لەنێو ئەشکەوت و شاخەکان بڵاوکرانەوە، کە بەوتەى بەرپرسانى حەشدى شەعبى ئەو وێنانە وێنەى ئەو چەکدارانەى داعشن کەلەحەمرین و ناوچە کوردستانیەکانى دیالە خۆیان حەشارداوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:17 0:00

XS
SM
MD
LG