کاربه‌ده‌سـتانی عێراقی ده‌ڵێن فه‌رمانده‌یه‌کی پـۆلیس و به لایه‌نی که‌م 3 که‌سی دیکه گیانیان له‌ده‌سـتداوه له ئه‌نجامی هێرشی سێ خۆکوژ که بۆمبیان له‌خۆیان به‌سـتبوو.
پـۆلیس ده‌ڵێت ڕۆژی چوارشه‌ممه 2 له خۆکوژه‌کان توانیویانه بچنه نێو باره‌گایه‌کی پـۆلیسه‌وه له شـاری موسڵی باکوری عێراق و له‌وێ خۆیان له نزیک موقه‌ده‌م شامل ئه‌حمه‌د عوگله ته‌قاندۆته‌وه و کوشـتوویانه.
کاربه‌ده‌سـتانی ئاسایشی ده‌ڵێن خۆکوژی سێهه‌م ته‌قه‌ی لێـکراوه و کوژراوه له‌و ده‌مه‌ی له باره‌گاکه نزیـک که‌وتۆته‌وه. ده‌شڵێن 3 که‌سه‌که‌ی دیکه‌ی کوژراون له هێزه‌کانی پـۆلیس بوون.
کاربه‌ده‌سـتان خۆجێی ده‌ڵێن موقه‌ده‌م شـامل له‌م دوایـیانه‌دا سه‌رپه‌رشـتی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌ی کردووه که له دژی میلیشـیاکانی ئه‌لقاعیده ئه‌نجام دراون.
ئه‌م ڕووداوه له پاش دوو ڕۆژ له‌و هێرشه خۆکوژیـیانه دێت که له نزیک کۆمه‌ڵـگه‌ی ئۆفیسه‌کانی حکومه‌ت له شـاری ڕه‌مادی کران، ئه‌وه‌ی تیایدا 17 کوژران.