Accessibility links

لە پاش لێدوانێکی ڕەخنەئامێز ڕۆژنامەوانێکی عێراقی و وێنەگرەکەی لە شاری بەسرە دەکوژرێن


ڕۆژنامەوانێکی عێراقی خۆی و وێنەگرەکەی کوژران لە پاش چەند کاتژمێرێک لەوەی لە گرتەیەکی ڤیدیۆیـیدا ڕەخنە گرت لە دەستگیرکردنەکانی ئەمڕۆی ناو شاری بەسرە، دەڵێت لایەنی سێـیەم دەستی تیایدا هەیە.

ئەحمەد عەبدولسەمەد پەیامنێری کەناڵی دجلە لە شاری بەسرە و سەفا غالی وێنەگری ئەمڕۆ هەینی کوژران لە دوای بڵاوکردنەوەی ئەو ڤیدیۆیەی تیایدا دەڵێت" ئێستا هێزەکانی سەدمە و هێزە ئاسایشیـیەکان، هەڕەمەکییانە خەڵک دەستگیردەکەن، پـرسیاری من ئەوەیە بۆچی کاتێک خۆپـیشاندان لەلایەنی ئێرانی کرا و خۆپـیشاندان لەسەر باڵیۆزخانەی ئەمەریکا کرا کەس دەستگیر نەکرا؟"

بەپـێی دەزگاکانی ڕاگەیاندنی خۆجێـی ئەحمەد عەبدولسەمەد و سەفا غالی لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە تەقەیان لێکراوە لە ناوچەیەک کە نزیکە لە فەرماندەیەتی پـۆلیسی پارێزگای بەسرە. دەڵێن چەکدارەکان ئۆتۆمبیلێکی SUVیان پـێبووە.

XS
SM
MD
LG