Accessibility links

وردەكارى هێرشەكەى فیرقەى عەباسى قیتالى و حەشدى شەعبى بۆ سەر گوندى بەشیر


لە هێرشەكەى رۆژى یەكشمەیاندا بۆ سەر ناوچەكانى دەوروبەرى گوندى بەشیرى باشورى كەركوك ، حەشدى شەعبى و فیرقەى عەباسى قیتالى لەلایەن داعشەوە تێكشكێنران.

نازم كەهیە رێكخەرى نێوان پێشمەرگە و حەشدى شەعبى لە باشورى كەركوك ، بە دەنگى ئەمەریكاى راگەیاند"شەڕەكەى نێوان داعش و حەشدى شەعبى شەڕێكى زۆر قورس بووە و حەشدى شەعبى نەیتوانیووە پێشڕەوى بكات ."

وتیشى"داعش ئۆتۆمبێلى بۆمب رێژكراو و چەكى قورسى لەدژى حەشد بەكار هێناوە."

تا ئێستا زیانەكانى حەشدى شەعبى بەفەرمى رانەگەیەنراوە ، بەڵام بەپێى زانیارى بەرپرسە كوردەكان لەشەرەكەى دوێنێ‌ دا ، 9 چەكدارى حەشد لەلایەن داعشەوە بەدیلیگیراون و 42 چەكدارى ترى حەشدى شەعبى و فیرقەى عەباسى قیتالى گیانیان لەدەستداوە. كە ( تاهر لازم)ى فەرماندەى لیواى عەباسى قیتالى و دوو فەرماندەى فەوج بەناوەكانى ( محەمەد كامیل و عادل تالب )یان تێدایە.

بەڵام نازم كەهیە ، ئاماژەى بەوەكرد كە 19 چەكدارى حەشد و عەباسى قیتالى گیانیان لەدەستداوە كە تەرمى (6) چەكداریان كەوتووەتە دەست داعش ، هەروەها زیاتر لە 90 چەكداریشیان برینداربوون.

بەپێى زانیاریەكانى دەنگى ئەمەریكا ، لەكاتى شەڕەكەدا و بەهۆى شپرزەكردنیان لەلایەن داعشەوە ، حەشدى شەعبى پەنایان بۆ پێشمەرگە بردووە و داواى هاوكاریان لێكردوون.

نازم كەهیە وتى"حەشد منیان ناردە لاى پێشمەرگە ، بەڵام پێشمەرگە وتیان بەم كوت و پڕیە ناتوانین بچینە ناو شەڕەكەوە ، بەڵام هێز ئامادە دەكەین ئەگەر داعش پێشرەوى بكات بەرى پێدەگرین."

هێرشەكەى دوێنێ‌ ى حەشدى شەعبى لەكاتێكدا بووە ، كە پێشتر فیرقەى عەباسى قیتالى و پێشمەرگە لەسەر پێكەوە هێرشكردنە سەر بەشیر ڕێككەوتبوون بەبێ‌ بەشدارى حەشد، بەڵام سووربوونى حەشد وایكرد پێشمەرگە بەشدارى لە هێرشەكەدا نەكات.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:56 0:00
Direct link

XS
SM
MD
LG