Accessibility links

حەشدى شەعبى و پێشمەرگە بۆ كۆنترۆڵكردنى گوندى بەشیر نەگەیشتنە رێككەوتن


حەشدى شەعبى ئامادە نیـیە گوندى بەشیر بۆ پێشمەرگە جێبهێڵێت هەتا پێشمەرگە بە هاوكارى فڕۆكەكانى هاوپەیمانان كۆنترۆڵى بكات و بەرپرسانى كەركوكیش دەڵێن بەشیر مەترسى لەسەر شارى كەركوک دروستكردووە و پێویستى بە كۆنترۆڵكردن هەیە.

عەمید سەرحەد قادر بەڕێوەبەرى پۆلیسى قەزا و ناحیەكانى كەركوک بە دەنگى ئەمەریكاى ڕاگەیاند"بەشیر كە ئێستا داعشى تێدایە تەنها 20 خولەک لەشارى كەركوكەوە دورە و جێى مەترسیە بۆ سەر كەركوک، بۆیە دەبێت لایەنەكان بۆ كۆنترۆڵكردنەوەى ڕێبكەون."

وتیشى" لەناو گوندى بەشیردا چەكدارێكى زۆرى بیانى و چەكدارى خۆكوژ بوونیان هەیە."

نەجات حسێن فەرماندەى باڵاى حەشدى شەعبى لە كەركوک، ئاماژەى بەوەكرد حەشدى شەعبى نایانەوێت ناوچەى بەشیر بۆ پێشمەرگە جێبهێڵن، چونكە پێیانوایە كۆنترۆڵكرنەوەى گوندى بەشیر بێ‌ بەشدارىكردنى ئەوان عەیبەیەكى گەورەیە ، وتى"پێشمەرگەش بۆ هێرشكردنە سەر بەشیر داوایانكردووە حەشد ناوچەكە چۆڵ بكات."

گوندى بەشیر، گوندێكى توركمانى شیعە نیشینە و هەتا ئێستا حەشدى شەعبى چەندین جار هەوڵى كۆنترۆڵ كردنیان داوە ، بەڵام سەربارى ژمارەیەكى زۆر كوژراو و بریندار تا ئێستا نەیانتوانیووە كۆنترۆڵى بكەن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:41 0:00

XS
SM
MD
LG