Accessibility links

وەزارەتی تەندروستی عێراق دەڵێت 26 کەس لە دوو تەقینەوەکەی بەغدا کوژراون


وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند لە دوو تەقینەوەکەی ئەمڕۆ دووشەممەی گۆڕەپانی تەیرانی بەغدای پایتەخت 26 کەس گیانیان لەدەسـتداوە و زیاتر لە 90 کەسی دیکە برینداربوون.

دکتۆر سەیف ئەلبەدر، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی بۆ دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەو کاتەی کۆمەڵێک کرێکار چاوەڕێی هەلێکی کاریان دەکرد، بە بۆمب کراونەتە ئامانج و لە ئاکامدا ئەو قوربانیانەی لێکەوتووەتەوە.

گوتیشی لە ئێستادا تەنیا 36 کەس لە بریندارەکان لە نەخۆشخانە ماونەتەوە، لەوانە سێیانیان باری تەندروستیـیان زۆر لە مەترسیدایە.

جەنەڕاڵ سەعەد مەعەن گوتەبێژی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا لەسەر تویتەری خۆی نووسیویەتی هەردوو تەقینەوەکە لە لایەن دوو تێرۆرستی خۆکوژەوە ئەنجامدراون.

هاوکات حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیری عێراق لەگەڵ فەرماندەکانی ئاسایش و دەزگاکانی هەواڵگری لە ئۆفیسی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا کۆبووەوە و فەرمانی پـێکردوون کاربکەن بۆ دۆزینەوەی شانە نوستووەکانی گروپە تێرۆرستیـیەکان تاوەکو ڕادەستی دادگایان بکەن.

XS
SM
MD
LG