Accessibility links

زنجیرەیەک تەقینەوە لە بەغدا دەیان کوژراو و برینداری لێدەکەوێتەوە


زنجیرەیەک تەقینەوە کە لە پـێنج ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو پـێـکهاتبوو ئەمڕۆ دووشەممە بەغدای پایتەختی عێراقی گرتەوە و لە ئاکامدا دەیان کەسی سێڤیل کوژران یان برینداربوون.

خوێناویترنیان لە نزیک مەیدانی 55 ی ناوچەی سەدر بوو، کاتێـک ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو تەقیـیەوە. بەپـێی سەرچاوە ئاسایشیـیەکان هەر لەوێ بە لایەنی کەم 32 کەس کوژراون و 60 کەسی دیکە برینداربوون.

ئۆتۆمبیلی دووەم لە پارکێـکی ڕاگرتنی ئۆتۆمبیل لە پشت نەخۆشخانەی ئەلکندی لە نزیک جادەی فەڵەستین تەقیـیەوە و بەهۆیەوە کەسێـک گیانی لەدەستدا و 6 کەسی دیکە برینداربوون و هەروەها چەند ئۆتۆمبیلێـک سووتان. ئۆتۆمبیلی سێـیەم لە پشت نەخۆشخانەی ئەلچوادر لە ڕۆژهەڵاتی پایتەخت تەقیـیەوە و لەوێش کەسێـک کوژرا و ژمارەیەک برینداربوون.

ئۆتۆمبیلی چوارەم لە ناوچەی زەعفرانیـیەی باشوری بەغدا تەقیـیەوە و لە ئاکامدا ژمارەیەک برینداربوون.

ئۆتۆمبیلی پـێنجەم لە نزیک مزگەوتی ئوم ئەلتبول لە ڕۆژئاوای بەغدا تەقیـیەوە. دەڵێن ئامانجی تەقینەوەکە شێخ مەهدی ئەلسمێدعی موفتی سووننەکان بوو کە بە کاروانی ئۆتۆمبیلەکانی تەقیوەتەوە، بەڵام هیچ زیانی گیانی لێنەکەوتووەتەوە و تەنها ژمارەیەک لە ئۆتۆمبیلەکانی کاروانەکە زیانیان پـێگەیشتووە.

XS
SM
MD
LG