کاربەدەستانی عێراق دەڵێن دوو خۆکوژ مزگەوتێـکی شیعەیان لە باشوری ڕۆژئاوای بەغدا کردووەتە ئامانج و لە ئاکامدا 8 کەس کوژراون و 33 کەسی دیکە برینداربوون.
عەمید سەعەد مەعەن گوتەبێژی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا بۆ میدیاکانی ڕاگەیاند کە هێرشەکە ئەمڕۆ هەینی کرایە سەر مزگەوتی ئیمام عەلی لە ناوچەی ڕەزوانیـیە و یەک لە خۆکوژەکان لە لایەن هێزەکانی ئاسایشەوە کوژراوە بەر لەوەی فریابکەوێت خۆی بتەقێنێتەوە.
پەیامنێری ئاژانسی دەنگوباسی فڕانس پـرێس دەڵێت پاش هێرشەکە هێزێکی سەر بە عەسائیب ئەهل ئەلحەقی شیعەکان گەیشتووەتە شوێنەکە و نەیهێشتووە میدیاکان وێنەی شوێنی هێرشەکە بگرن.
فڕانس پـرێس دەڵێت داعش بەرپـرسیارێتی خۆی لە هێرشەکە ڕاگەیاندووە.