Accessibility links

بەهۆی تەقینەوەیەک لە ناوجەرگەی بەغدا 3 کەس دەکوژرێن


کاربەدەسـتانی عێراق دەڵێن خۆکوژێـک خۆی لە ناوچەیەکی ناوەندی بەغدای پایتەخت تەقاندووەتەوە و لە ئاکامدا بە لای کەم 3 کەس کوژراون.

تەقینەوەکە بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لە ناوچەی ساحەی تەیەران بووە، لە مەیانی کرێکاران. کاربەدەسـتانی ئاسایشی و تەندروستی دەڵێن بە لانی کەم 22 کەسی دیکە برینداربوون.

داعش لە ڕاگەیاندنێـکدا لەسەر ئنتەرنێت بەرپـرسیارێتی خۆی لە تەقینەوەکە ڕاگەیاند و نووسیویەتی ئامانجی چەکدارانی شیعەی بووە.

XS
SM
MD
LG