ژمارەیەک چەکداری نەناسراو لە ناوچەیەکی باکوری ڕۆژهەڵاتی بەغدا بریکاری وەزیری داد و کاربەدەستێـکی دیکەیان ڕفاندووە.
ئەفسەرێـکی پـۆلیس بە پلەی عەقید بە ئاژانسی دەنگوباسی فڕانس پـرێسی گوتووە پاش نێوەڕۆی سێشەممە لە ناوچەی بنوکی بەغدا ژمارەیەک چەکدار کە جلوبەرگی ڕەشیان پـۆشیبوو و لە نێو چەند ئۆتۆمبیلێـکدا بووبوون، پـێشـیان بە ئۆتۆمبیلی عەبدولکەریم فارس بریکاری وەزیری داد گرتووە و ناوبراویان ڕفاندووە لەگەڵ ئەحمەد ئەلحوسەینی بەڕێوەبەری بەشی پـیاداچوونەوە و لێـکۆڵینەوە.
پاشان ئەفسەرەکە گوتویەتی شۆفێری بریکارەکە هەوڵی دابوو ڕێگریـیان لێبکات، بەڵام برینداریان کردووە.
کاربەدەسـتێـکیش لە وەزارەتی داد هەواڵی ڕفاندنەکەی پشـتڕاستکردووە و گوتی عەبدولکەریم فارس جگە لەوەی بریکاری وەزارەتە هەروەها بەڕێوەبەری ئۆفیسی بەڕێوەبردنیشە.