Accessibility links

چەکداران 18 کرێکاری تورک لە بەغدا دەڕفێنن


هەواڵەکان وەها ڕادەگەیەنن ڕۆژی چوارشەممە چەند چەکدارێکی نەناسراو بە جلوبەرگی لەشکریـیەوە 18 کرێکاری تورکیان لە بەغدای پایتەختی عێراق ڕفاندووە.

کرێکارەکان بۆ کۆمپانیای نۆریڵ ئینسەئات بۆ بونیاتکردن کاریان دەکرد و خەرێکی بۆنیاتکردنی ستادیۆمێکی تۆپی پێی بوون لە ناوچەی حەبیبییەی زۆرینە شیعە لە باکوری خۆرهەڵاتی بەغدا.

چەکدارەکان لە دەوری کاژێر 3 ی بەرەبەیانی کرێکارەکانیان ڕفاند پاش ئەوەی لە دەرگاکەیان دابوو و چەکەکانیان لە پاسەوانەکانیان سەندبوو.

هێشتا ڕوون نەبۆتەوە چ لایەنێک ئەو کارەی کردووە و یا هۆی ڕفاندنەکەیان چێیە.

نوعمان کۆرتڵموس جێگری سەرۆک وەزیری تورکیا دەڵێت دەسەڵاتدارانی تورکیا لە پەیوەندی ڕاستەوخۆیان سەبارەت بەم مەسەلەیە لەگەڵ بەرپرسانی عێراقیدا.

جێی ئاماژەیە لە ساڵی پاردا چەکدارانی داعش 49 بارمتەی تورکیان لە قۆنسوڵخانەی تورکیا لە موسڵ ڕفاند و بۆ ماوەی زیاتر لە سێ مانگ بەر لە ئازادکردنیان گلیاندابوونەوە.

بارمتەکان بریتیبوون لە دیپـلۆمات و سەرباز و منداڵ.

XS
SM
MD
LG