Accessibility links

خۆپـیشاندەران هەڵدەکوتنە سەر ئۆفیسی سەرۆک وەزیری عێراق و قەدەغەی هاتوچۆ لە بەغدا ڕادەگەیەنرێت


خۆپـیشاندەران ئەمڕۆ هەینی لە بەغدای پایتەخت پاش ئەوەی ناوچەی سەوزیان بەزاند، خۆیان کرد بە ئۆفیسی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیری عێراق، لە بەرامبەریشدا دەسەڵاتداران قەدەغەی هاتوچۆیان لە شارەکە ڕاگەیاند.

ئاژانسی فرانس پـرێس دەڵێت وێنەگرەکەی لە بەغدا لە شوێنی ڕووداوەکە بووە و بینیویەتی سەرەتا پاسەوانەکانی ئۆفیسی سەرۆک وەزیر بە توندی ڕووبەڕووی خۆپـیشاندەران بوونەتەوە، بەڵام لە کۆتاییدا هەندێـک لە خۆپـیشاندەران بە زۆر خۆیان کردووە بە نێو بیناکەدا. دەڵێن زۆربەی خۆپـیشاندەران لە لایەنگرانی موقتەدا سەدر مەلای شیعەن.

هێزەکانی حکومەت چەکیان بەکارهێناوە لەگەڵ گازی فرمێسک ڕێژ و ئاو بۆ دورخستنەوەی خۆپـیشاندەران لە ناوچەی سەوز. بەپـێی میدیاکانی خۆجێی بە لایەنی کەم 3 کەس کوژراون و 20 کەسی دیکە برینداربوون. هێشتا کاربەدەسـتان بە فەرمی ژمارەی قوربانیـیەکانیان ڕانەگەیاندووە.

پاش ئەم ڕووداوانە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا ڕایگەیاند هەموو دەروازەکانی بەغدا دادەخرێن و قەدەغەی هاتوچۆ لە شارەکە ڕادەگەیەنرێت هەتا کاتێـکی نادیار.

بەپـێی سەرچاوەکان هێزەکانی ناسراو بە سەرایا ئەلسەلام کە سەر بە موقتەدا سەدرن، ئەوانیش بە جادەکانی نزیک ناوچەی سەوز و ناوچەی باب ئەلشەرقی بڵاوبوونەتەوە.

خۆپـیشاندانی ناڕەزایی لە بەغدا لە ڕۆژی هەینی 20 ی پـێنجی 2016
please wait

No media source currently available

0:00 0:02:31 0:00

XS
SM
MD
LG