Accessibility links

ڕۆیتەرز: موقتەدا سەدر فەرمانی بە هێزەکانی کردووە لە هەندێک جادەکانی بەغدا بکشێنەوە


ئاژانسی دەنگ‌وباسی ڕۆیتەرز دەڵێت موقتەدا سەدر ڕێبەری شیعی فەرمانی بۆ چەکدارەکانی دەرکردووە لە جادەکانی هەندێک ناوچەی بەغدا بکشێنەوە کە لەم دوایـیانە تەقینەوەیان لێی ڕوویدابوو و بوونە مایەی کوژران و برینداربوونی دەیان کەس و پاشان داعش بەرپـرسیارێتی خۆی لێ ڕاگەیاندن.

ئەمڕۆ چوارشەممە ڕۆیتەرز لە زاری یاریدەدەرێـکی سەدر بڵاویکردەوە کە گوتویەتی موقتەدا سەدر فەرمانی بۆ هێزەکان دەرکردووە تاوەکو چەکەکانیان نیشان نەدەن و خۆیان لە هێزە ئاسایشیـیەکان دور ڕابگرن و هەروەها ڕانەکێشرێن بەرەو توندوتیژی.

پـێشتر هێزەکانی سرایا ئەلسەلامی سەر بە موقتەدا سەدر لە ناوچەی سەدر و 5 شوێنی دیکەی شیعەکان لە بەغدای پایتەخت بڵاوبوونەوە پاش ئەوەی حکومەتیان تاوانبارکرد بەوەی نەیتوانیوە هێرشەکانی داعش ڕابگرێت.

جێی ئاماژەیە دوێنێ سێشەممە لە سێ تەقینەوەی جودا لە بەغدا 77 کەس گیانیان لەدەسـتدا و زیاتر لە 140 کەسی دیکە برینداربوون.

XS
SM
MD
LG