Accessibility links

کەوتنە خوارەوەی دوو موشەکی کاتیوشا لەنزیک فڕۆکەخانەی بەغداد


سوپای عێراق لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەدا دوو موشەکی کاتیوشا لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغداد کەوتوونەتە خوارەوە بەڵام هیچ زیانێکی گیانیان لێنەکەوتۆتەوە، ئەمەش لە ماوەی چەند ڕۆژێکی کەمدا سێیەمین هێرشی لەوجۆرەیە بۆ سەر شوێنە هەستیارەکانی بەغدادی پایتەخت.

ڕۆژی شەممە موشەکێک لە ناوچەی سەوزی بەغداد کەوتە خوارەوە کە بینا حکومی و بیانییەکانیەکانی تێدایە و ڕۆژی پێنجشەممەش سێ موشەک لە هەمان ناوچە کەوتنە خوارەوە. هیچ کام لەو هێرشانەش زیانی گیانیان لێنەکەوتەوە.

لەلای خۆیەوە واشنتن گروپەکانی سەر بە ئێران بە بەرپرسیار دەزانێت لەم هێرشانە و تاوەکو ئێستا تارانیش هیچ لێدوانێکی ڕاستەوخۆی لەسەر ئەم هێرشانە نەداوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG