سه‌رۆک کۆماری عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی ده‌ڵێت ئه‌و فه‌رمانی له‌سێداره‌دانی وه‌زیری پـێشـووی عێراق تاریق عه‌زیز مۆر ناکات.
له چاوپـێـکه‌وتنێـکدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌فیزیۆنێـکی فه‌ره‌نسی به‌ڕێز تاڵه‌بانی گوتی ئه‌و به‌زه‌یی به تارق عه‌زیزدا دێته‌وه که یه‌کێـک بووه له که‌سـایه‌تیـیه باڵاکانی ڕژێمی پـێشـووی دکتاتۆر سه‌دام حسێن.
سه‌رۆکی عێراق گوتی ئه‌و بۆیه به‌زه‌یی به تارق عه‌زیزدا دێته‌وه چونکه ته‌مه‌نی 74 سـاڵه و که‌سێـکی مه‌سیحی عێراقه.
مانگی ڕابردوو دادگای باڵای تاوانه‌کانی عێراق فه‌رمانی له‌سێداره‌دانی بۆ تارق عه‌زیز بڕیـیه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و ڕۆڵه‌ی بینیویه‌تی له سه‌رکوتکردنی حزبه سیاسیـیه شیعه‌کانی عێراق.
تارق عه‌زیز هه‌روه‌ها تاونبارکراوه به یارمه‌تیدان له کوشتن و ده‌ربه‌ده‌رکردنی ڕێبه‌رانی حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی سه‌رۆک وه‌زیری ئێسـتا نوری ئه‌لمالیکی.
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و یه‌کێتی ئه‌وروپا و ڤاتیکان داوای لێـبوردنیان بۆ تارق عه‌زیز کردووه.