کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ڕایانگه‌یاند که‌وا ڕۆژی سێشه‌ممه فه‌رمانده‌یه‌کی پـۆلیسی به‌غدا ده‌سـتگیرکراوه له‌سه‌ر هێرشه‌که‌ی ئێواره‌ی یه‌کشه‌ممه، ئه‌وه‌ی کرایه سه‌ر کڵێسـای سه‌یده‌ت ئه‌لنه‌جاتی گه‌ڕه‌کی که‌ڕاده‌ی شـاری به‌غدا.
نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق فه‌رمانی دا فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی پـۆلیسی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی کڵێسـای سه‌یده‌ت ئه‌لنه‌جاتی لێـیه ده‌سـتگیربکرێت، ئه‌مه‌ش وه‌ک به‌شێـک له‌و ڕێوشـوێنانهی ده‌گیرێنه‌به‌ر له کاره‌کانی لێـکۆڵینه‌وه له هێرشه‌که.
هاوکات به سه‌دان که‌س له کڵێسـیایهکی دیکه‌ی کاثۆلیکی نزیک شوێنی ڕووداوه‌که کۆبوونه‌وه بۆ سه‌ره‌خۆشی له که‌سوکاری قوربانیـیه‌کان.
له لایه‌کی دیکه‌وه ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی ئه‌سۆشێتد پـرێس ده‌ڵێت فه‌ره‌نسـا مافی په‌نابه‌ری به 150 کرسـتیانی عێراقی داوه، له نێویاندا هه‌ندێـک له‌وانه‌ی له هێرشه‌که‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌دا برینداربوون.