به سه‌دان هه‌زار شیعه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له شـاری که‌ربه‌لا گردبوونه‌ته‌وه بۆ به‌شـداریکردن له ڕێوڕه‌سمه‌کانی عاشورادا.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه سـاڵیادی کوژرانی ئیمام حسێنی نه‌وه‌ی پـێغه‌مبه‌ره له سه‌ده‌ی حه‌وته‌م.
بڕوا ده‌کرێت ئیمام حسێن له مه‌زاری ئه‌و شـاره‌دا نیژرابێت دوابه‌دوای کوژرانی له شه‌ڕی که‌ربه‌لادا له سـاڵی 680 ی زاینی له میانه‌ی ناکۆکیـیه‌کان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلام له پاش مردنی پـێـغه‌مبه‌ر محه‌مه‌د.
ژماره‌یه‌کی زۆری شیعه‌کان ئه‌وانه‌ی به‌شـداریـیان له ڕێوڕه‌سـمه‌کاندا کرد به‌سه‌ر و سـنگی خۆیاندا ده‌کێشـا وه‌ک نه‌ریتێـک بۆ ده‌ربڕینی ماته‌مه‌ینی خۆیان به‌و بۆنه‌یه‌وه.
ڕێ‌وشـوێنی توندی ئاسایشی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له زۆربه‌ی ناوچه شیعه‌کانی عێراق گیراوه‌ته‌به‌ر. پـێشـتر شیعه‌کان له بۆنه ئاینیـیه‌کانیاندا کراونه‌ته ئامانجی توندڕه‌وانی سوونـنه.
کاربه‌ده‌سـتان له به‌غدای پایته‌خت ده‌ڵێن دره‌نگانێـکی ڕۆژی دووشه‌ممه به هێرشێـکی بۆمبی 8 که‌س کوژراون و 20 که‌سی دیکه برینداربوون.