Accessibility links

بەهۆی چەند تەقینەوەیەکی خۆکوژی داعش لە ئەنبار 12 سەرباز و چەکداری سووننە دەکوژرێن


کاربەدەسـتان عێراق دەڵێن لە ئەنجامی زنجیرەیەک هێرشی خۆکوژی داعش لە دەرەوەی شارۆچکەیەک لە پارێزگای ئەنبار 12 سەرباز و چەکداری خێڵە سووننەکان کوژراون.

کاربەدەسـتانی لەشکری و تەندروستی بە ئاژانسی دەنگ‌وباسی ئەسۆشیەتد پـرێسـیان گوتووە ڕۆژی سێشەممە داعش لە سەرەتادا بە خومپارە بۆردومانی چەند شوێنێـکی دەرەوەی شـارۆچکەی حەدیسەی کرد و پاشان دوو خۆکوژ خۆیان لە نزیک هێزەکان تەقاندووەتەوە و دواتر خۆکوژێـکی دیکە هاتووە بە ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو خۆی تەقاندووەتەوە.

کاربەدەسـتان دەشڵێن 5 سەرباز و 3 چەکداری دیکەی خێڵە سوونەکان برینداربوون.

هاوکات فڕۆکەکانی هاوپەیمانانی بە ڕابەرایەتی ئەمەریکا 6 ئۆتۆمبیلی داعشیان تێـکشکاندووە و 13 چەکداری داعشیشیان کوشتووە لەو کاتەی لە شوێنی هێزە عێراقیـیەکان نزیک کەوتبوونەوە.

XS
SM
MD
LG