Accessibility links

بەهۆی چەند هێرشێـکی خۆکوژی لە ڕۆژئاوای شاری ڕومادی 8 سەرباز دەکوژرێن

بەرپرسانی لەشکر و پۆلیسی عێراق دەڵێن لە ئاکامی زنجیرەیەک هێرشی خۆکوژی بە ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو بۆ سەر بنکەیەکی لەشکری عێراق لە پارێزگای ئەنبار 8 سەرباز گیانیان لەدەستداوە و 6 سەربازی دیکە برینداربوون.

بەرپرسە عێراقییەکان دەڵێن هێرشەکە لە لایەن داعشەوە ڕۆژی دووشەممە کراوەتە سەر ئەو بنکەیە لە ڕۆژئاوای شاری رومادی ناوەندی پارێزگای ئەنبار و تیایدا 3 ئۆتۆمبیل بەکارهێنرابوون کە دووانیان تانکەری سوتەمەنی بوون.

جێی ئاماژەیە بنکەکە بارەگای هێزی هاوبەشی سوپا و پۆلیس و چەکدارە سوننەکانە ئەوانەی دژی داعشن.

شەوی یەکشەممە بەرپرسانی لەشکری عێراقی لە راگەیاندنێـکدا لەسەر تەلەفیزیۆن گوتیان کە فڕۆکە جەنگیـیەکانی وڵات بنکە و بارەگاکانی داعشیان لە خۆرئاوا و باکوری عێراق کردووەتە ئامانج. دەشڵێن یەکێک لەو ئامانجانەی کە کەوتە بەر هێرشەکەیان کۆبونەوەیەکی ئەندامانی گروپی توندڕەوی دەوڵەتی ئیسلامی بووە لە شارۆچکەی تەلەعفەر.

This item is part of
XS
SM
MD
LG