ڕێـکخراوی لێـخۆشـبوونی نێونه‌ته‌وه‌یی به جیدی داوای له کاربه‌ده‌سـتانی عێراق کردووه له سه‌رده‌می چوونه سه‌ری توندوتیژی پارێزگاری له خه‌ڵـکی مه‌ده‌نی بکه‌ن.
گرووپی مافه‌کانی مرۆڤ ئه‌مڕۆ لێـدوانێـکی ده‌رکرد و تیایدا ده‌ڵێت هه‌ر مانگه‌ی سه‌دان له خه‌ڵـکی مه‌ده‌نی له‌به‌ر په‌ره‌سه‌ندانی توندوتیژی بریندار و یان ده‌کوژرێن.
ڕێـکخراوه‌که گوتی ئه‌و نا ڕوونیـیه‌ی ئێسـتا له عێراق له گۆڕێ‌دایه که گه‌نگی حکومه‌تێـکی نوێی عێراق پـێـکدێت وای کردووه هێرشه‌کان په‌ره بسـتێنن که ته‌نیا له یه‌که‌م حه‌وتووی ئه‌م مانگه زیاتر له 100 که‌س کوژراون.
گرووپه‌که هه‌روه‌ها نیگه‌رانی سه‌باره‌ت به‌و مه‌ده‌نیـیانه ده‌ربڕی که له‌به‌ر مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌یی‌یان که‌وتوونه‌ته به‌ر ئامانج.
به‌ڕێوه‌به‌ری پـرۆگرامی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باکوری ئه‌فریقا ماڵکۆڵم سمارت گوتی عێراقیـیه‌کان هێشتاش حه‌وت سـاڵ دوای هێرشی به ڕێبه‌ری ئه‌مه‌ریکا هه‌روا له که‌ش و هه‌وایه‌کی ترسـدا ده‌ژین.