Accessibility links

وەزیری بەرگری عێراق لە هەولێـکی کوشتن ڕزگاری دەبێت


وەزیری بەرگری عێراق لە هەوڵێـکی کوشتن ڕزگاری بوو، کاتێـک بە تفەنگی قەناس لە نزیک شـارۆچکەی بێجی لە باکوری پارێزگای سەڵاحەدین تەقەی لێکرابوو.

وەزارەتی بەرگری عێراق لە بەیانـنامەیەکدا ڕایگەیاند خالد عوبەیدی لەو کاتەی ڕۆژی دووشەممە سەردانی هێزەکانی لەشکری کردبوو لە بەرەکانی بێجی تەقەی لێکرابوو. هەرچەندە خۆی بێ زیان بوو، بەڵام پاسەوانێـکی برینداربووە.

هەروەها لە فەیسبوکە فەرمیـیەکەی وەزیری بەرگری نووسراوە لەو دەمەی خالد عوبەیدی لە ناوچەی تەل ئەلبوجرادی سەر بە شارۆچکەی بێجی سەردانی هێزەکانی دەکرد و بە پـیادە دەڕۆیشت، هێرشەکەی کراوەتە سەر.

پێشتر هەر ئەمڕۆ عوبەیدی سەردانی بنکەی لەشکری سپایکەریشی کرد کە دەکەوێتە نزیک شاری تکریت.

XS
SM
MD
LG