سه‌رۆک وه‌زیرانی پـێشـووی عێراق ئه‌یاد عه‌لـلاوی ده‌ڵێت ئه‌و له پـیـلانێـک بۆ کۆشـتنی ئاگادار کراوه‌ته‌وه.
به‌ڕێز عه‌لـلاوی له دوایـین چاوپـێـکه‌وتنیدا گوتی ئه‌و نامه‌یه‌کی له له‌شـکری ئه‌مه‌ریکاوه به‌ده‌سـت گه‌یشـتووه و تیایدا ئاگادارکراوه‌ته‌وه له‌وه‌ی پـلانێـک بۆ کوشـتنی دانراوه.
ئاماژه‌شی به‌وه دا ژماره‌یه‌ک له کاربه‌ده‌سـتانی حکومه‌تی ئێسـتای به سه‌رۆکایه‌تی ڕکابه‌ره‌که‌ی نوری ئه‌لمالیکی له پـیلانه‌که‌دا تێوه‌گلاون.
لیستی ئه‌لعێراقیه‌ی ئه‌یاد عه‌للاوی توانی له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیـیه‌که‌ی مانگی سێ‌دا دوو کورسی زیاتر له لیسـتی ده‌وڵه‌تی یاسای نوری ئه‌لمالیکی به‌ده‌سـتبهێنێت، به‌ڵام ژماره‌ی کورسـیـیه‌کانی به‌س نیـیه بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌نها حکومه‌ت پـێـکبهێنێت.