ڕێبه‌رێـکی تری ئه‌لقاعیده له عێراق کوژراوه له کردارێـکی هاوبه‌شی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و عێراق که سێهه‌م ڕێبه‌ری ئه‌لقاعیده له عێراقه له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژانی ڕابردوو بکوژرێت.
کاربه‌ده‌سـتانی له‌شـکری عێراق ڕایانگه‌یاند سێشه‌ممه هێزه‌کانی هاوبه‌ش زانیاریان به‌کارهێنا بۆ دۆزینه‌وه و هه‌روه‌ها کوشـتنی ئه‌حمه‌د ئه‌لعوبه‌یدی له باکوری عێراق.
ئه‌وان گوتیان ئه‌لعوبه‌یدی ناسراو به ئه‌بو سوهه‌یب به‌رپـرسـیار بووه له دانانی نه‌خشه‌ی ژماره‌یه‌کی زۆر له هێرشـان له نه‌ینه‌وا و سه‌ڵاحه‌دین و که‌رکوک.
کاربه‌ده‌سـتانی عێراقی و ئه‌مه‌ریکایی ده‌ڵێن دوو ڕێبه‌ری تری ئه‌لقاعیده له عێراق له کردارێـکی سه‌ربازی هاوبه‌شـی یه‌کشه‌ممه له نزیک تکریت باکوری عێراق کوژراون.