Accessibility links

سەرۆک وەزیری عێراق: ڕزگارکردنی بێجی بە تەواوی زۆر بۆ شەڕی داعش گرنگە


سەرۆک وەزیری عێراق دەڵێت ڕزگارکردنی تەواوی شارۆچکەی بێجی لە پارێزگای سەڵاحەدین، قۆناغێـکی زۆر گرنگ دەبێت لە بردنەوەی شەڕی کۆتایی لە دژی داعش.

حەیدەر عەبادی ڕۆژی دووشەممە لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ بارەگای فەرماندەیەتی هێزەکانی لەشکر و حەشدی شەعبی لە گوندی مەزرەعەی سەر بە شارۆچکەی بێجی ئەمەی ڕاگەیاند.

پاشان دەسـتخۆشی لە هێزەکانی لەشکر و پـۆلیس و حەشدی شەعبی و چەکدارانی خێڵە سوونەکان کرد لە بەرامبەر ئەو شەڕەی لە دژی داعش دەیکەن. هەروەها گوتی لەم کاتەی هەوڵی چاکسازی دەدەن، بە هەمان ئەندازە و زیاتریش گرنگی بە شەڕی دژی داعش دەدەن.

جێی ئاماژەیە هێزەکانی حکومەتی عێراق لە مانگی یازدەی سـاڵی ڕابردوو شارۆچکەی بێجیـیان کۆنترۆڵ کرد، بەڵام بە پـێی گەروە فەرماندەیەک کە ئاگاداری شەڕەکەیە، لەم هەفتانەی دوایی هێزەکانی حکومەت کەوتوونەتە بەر هێرشێـکی زۆری داعش و ئێسـتا تەنها 50% ی ئەو شارۆچکەیە و پاڵاوگەی نەوتی بێجی لە ژێر کۆنترۆڵیاندایە.

XS
SM
MD
LG