فڕۆکه‌یه‌کی بازرگانی له خۆرئاوای ئه‌وروپاوه به‌ڕێـکه‌وتبوو له عێراق نیشته‌وه بۆ یه‌که‌مین جار له ماوه‌ی نزیکه‌ی 20 سـاڵدا.
فڕۆکه‌ی کۆمپانیای هێڵی ئاسـمانی فرانس ئیگڵه ئه‌زۆر له فڕۆکه‌خانه‌ی چارڵس دی گۆل له پاریسه‌وه له دره‌نگانێـکی ڕۆژی شه‌ممه به‌ڕێـکه‌وتبوو له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا نیشته‌وه.
به‌رپـرسـان ده‌ڵێن ئه‌مه یه‌که‌مین گه‌شـتی ئاسـمانیـیه و تا ڕاده‌یه‌کی زۆر مه‌راسیمی بووه که زۆربه‌ی سه‌رنشینه‌کان ڕێبه‌رانی دیپـلۆماتی و کارداری فه‌ره‌نسی بوون و هه‌روه‌ها وه‌زیری بازرگانی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسـا ئه‌ین ماری ئدراک که له نێو سه‌رنشینه‌کاندا بووه ئه‌م بۆنه‌یه‌ی به ڕۆژێـکی مێژوویی هاوکاری نێوان فه‌ره‌نسـا و عێراق ناوزه‌دیکرد.
هه‌رچه‌ندێـکه کاره‌کانی خزمه‌تگوزاری هێڵه‌کانی ئاسـمانی نێوان پاریس و به‌غدا له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک ئینجا ده‌سـتپـێده‌کات.
ئیگڵه ئه‌زۆر (Aigle Azur) ته‌نها یه‌کێـکه له ژماره‌یه‌ک له هێڵه‌کانی ئاسـمانی که ده‌سـتیان به فڕین به‌ره‌و به‌غدا کردووه.
هه‌ردوو هێڵی ئاسـمانی ئیمارات و ئیتحادیش له سه‌ره‌تای ئه‌مسـاڵه‌وه ده‌سـتیان به فڕین بۆ به‌غدا کردووه.